riklam

خوێندنی باڵا و شه‌هیدان چاوه‌ڕێی مووچه‌ن‌

کوردستان 12:06 PM - 2019-05-12
.

.

چاوه‌ڕوان ده‌كرێت سبه‌ینێ 13-5-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ فوئاد عوسمان وته‌بێژی وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ی وه‌زاره‌تی دارایی ئاماده‌ی كردووه‌، بڕیاره‌ سبه‌ینێ دووشه‌ممه‌ 13-5-2019، مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان دابه‌شده‌كرێت.

هاوكات هه‌ر ئه‌مڕۆش سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ دارایی زانكۆی سلێمانی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان، مووچه‌ی وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا دابه‌شبكرێت.

ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و و په‌روه‌رده‌ و دارایی و ئه‌مڕۆش 12-5-2019، موچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شكرا.

PUKmedia  ژینه‌ر محه‌مه‌د

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket