riklam

لایه‌نه‌كان له‌سه‌ر كاندیدی سه‌رۆكی هه‌رێم رێككه‌وتوون

کوردستان 11:45 AM - 2019-05-12
.

.

په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و لایه‌نه‌كانیش رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر پۆسته‌كه‌ كردوه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ لوقمان حه‌مه‌د ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: په‌رله‌مانی كوردستان ده‌رگای خۆپاڵاوتن بۆ پۆستی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ده‌كاته‌وه‌و هه‌ر كه‌سێك ئه‌و مه‌رجانه‌ی تێدابێت كه‌ راگه‌یه‌نراوه‌، ده‌توانێت خۆی بپاڵێوێت.

مه‌رجه‌كان...
1- ته‌مه‌نی له‌كاتی هه‌ڵبژاردندا له‌ 40 ساڵ كه‌متر نه‌بێت
2- هاووڵاتی و نیشته‌جێی هه‌رێمی كوردستان- عیراق بێت
3- له‌هه‌موو مافه‌ مه‌ده‌نی و سیاسییه‌كانی به‌هره‌مه‌ند بێت

وتیشی: به‌پێی رێككه‌وتنی لایه‌نه‌كانی به‌شداربووی حكومه‌تی نوێی هه‌رێم، یه‌كێتی و گۆڕان كاندیدیان بۆ ئه‌و پۆسته‌ نابێت، به‌ڵام جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وه‌رده‌گرن و به‌شدارده‌بن له‌سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: ماوه‌ی سێ رۆژ دیاریی ده‌كرێت تا ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ ده‌یانه‌وێت خۆیان بپاڵێون سی ڤی پێشكه‌ش بكه‌ن و له‌دوای ئه‌وه‌ش په‌رله‌مانی كوردستان ناوی كاندیده‌كان ده‌خاته‌ ده‌نگدانه‌وه‌و هه‌ر كه‌سێكیش ناوی له‌لیسته‌كه‌دا نه‌بوو ده‌توانێت تا ماوه‌ی دوو رۆژ تانه‌ له‌بڕیاره‌كه‌ بدات.


PUKmedia دیار ستار

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket