پێشانگای هه‌ولێری نێوده‌وڵه‌تی 200 كۆمپانیا له خۆده‌گرێت
کوردستان 11:19 AM - 2019-05-12.
پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێر‌و كه‌ره‌سته‌كانی ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی كرایه‌وه و به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بیناسازی وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی هه‌رێمیش رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌هه‌رێمی كوردستان به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجه‌كانی بیناسازی عیراقی كاری وه‌به‌رهێنانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازی ئه‌نجام ده‌درێت.
پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی زیاتر له(200) كۆمپانیا له (15) وڵاتی جیاواز به‌شداریان تێدا كرد و له‌مانه‌ش (150) كۆمپانیای بیانی و (50) كۆمپانیای خۆماڵی ده‌گرێته‌وه هه‌موو ئه‌م كۆمپانیایانه‌ش ناوبانگێكی باشیان له‌م بواره‌دا هه‌یه و له‌ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه تاكۆتایی كاتی پێشانگاكه زیاتر له (20) هه‌زار بازرگان و خاوه‌نكار و هاووڵاتی سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كردووه .
له‌وباره‌یه‌وه جیهاد مه‌عروف دیزاینه‌ر و به‌ڕێوه‌به‌ر له‌گروپی كۆمپانیاكانی ره‌سه‌ن، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی پێی راگه‌یاندین: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه بۆ زیاتر ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كه‌مان و بووژانه‌وه و په‌ره‌پێدانی ره‌وشی ئابووری له‌هه‌رێمی كوردستاندا، زیاتریش گرنگی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه له‌وه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه كه ژماره‌یه‌كی زۆر له‌كۆمپانیا بیانی و خۆماڵییه‌كان له‌م پێشانگایه كۆبوونه‌ته‌وه و به‌شداریان تێدا كردووه، هه‌ر كارگه‌و دامه‌زراوه‌یه‌ك هه‌ر كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كی بیناسازی پێویست بێن راسته‌وخۆ ده‌توانێت له‌م پێشانگایه بۆ خۆی دابینی بكات و رێكه‌وتن له‌گه‌ڵ خاوه‌ن كۆمپانیاكان بكات بێ ئه‌وه‌ی سه‌ردانی وڵاتانی ده‌ره‌وه بكات.
وتیشی: له‌هه‌مان كاتیش كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه روویه‌كی گه‌شی هه‌رێمی كوردستان پێشانی جیهانی ده‌ره‌وه ده‌دات كه‌ناوچه‌كه‌مان زۆر له‌باره بۆ په‌ره‌پێدانی جموجۆڵی بازرگانی و پیشه‌سازی و ئه‌نجامدانی كاری وه‌به‌رهێنان و سه‌رمایه‌گوزاری له‌م ناوچه‌یه‌دا، له‌هه‌مان كاتیش پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر گرنگی به‌كه‌رتی تایبه‌ت و بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان بدات بۆ ئه‌وه‌ی ره‌وشی ئابووری و بازرگانی له‌هه‌رێمی كوردستان پێشكه‌وتنی زیاتر به‌خۆیه‌وه ببینیت و به‌رهه‌م هێنانی خۆماڵیش له‌ناوچه‌كه‌مان زیاد بكات .
راشیگه‌یاند: ئێمه وه‌كو گروپه‌كه‌مان چه‌ندین پڕۆژه‌ی ئابووری گرنگمان هه‌یه و له‌بواری جێ به‌جێكردندان له‌وانه، چه‌ندین پڕۆژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بازرگانی و ئابووری و نیشته‌جێكردن و بیناسازیمان هه‌یه و خۆشبه‌ختانه‌ش ئێستا له‌ساڵی 2019 وه به‌هۆی هه‌ڵگرتنی پاشه‌كه‌وتی مووچه‌وه داواكاری هاوڵاتیان له‌سه‌ر دروستكردنی خانوبه‌ره زیادی كردووه‌و رۆژانه هاوڵاتیان و فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی نوسینگه‌كانمان ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی خانووی تازه تۆمار بكه‌ن و له‌ژیانی كرێچێتی رزگاریان ببێت .
محمد نیعمه‌ت به‌ڕێوه‌به‌ری فرۆشتن له‌كۆمپانیای (الشراع الماسی) بۆ به‌رهه‌مه‌كانی بیناسازی جۆری (INGCO) ، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازی پێی راگه‌یاندین: كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌كاتی ئێستا كه‌ناوچه‌كه‌مان به‌ره‌و قۆناغی باشتر هه‌نگاو ده‌نێت و جموجۆڵی بازاڕ‌و روو له‌گه‌شه‌كردنه، بۆیه له‌م پێشانگایه‌دا كه‌سانێكی زۆر له‌بازرگانان و خاوه‌ن كار‌و هاووڵاتییان سه‌ردانیان كردووین بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانمان، ئێمه‌ش هه‌موو ئامێر‌و كه‌لوپه‌ل و پێداویستیه‌كانی كاری رۆژانه به‌كوالیتیه‌كی به‌رز له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه به‌تایبه‌تی له‌وڵاتی چین هاوورده‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین و به‌نرخێكی گونجاو له‌رێگه‌ی بریكاره‌كانمانه‌وه له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌یخه‌ینه‌ڕوو.
وتیشی : ئێستا باجی گومرگ له‌سه‌ر هاوورده كردنی كاڵاكانمان زیادی كردووه ئه‌مه‌ش بارگرانیه‌كی زیاتری خستوه‌ته سه‌ر بریكارو كڕیاره‌كانمان و نرخی ئامێر‌و كه‌لوپه‌له‌كانمان تاراده‌یه‌ك به‌رز بۆته‌وه، هه‌روه‌ها جگه له‌مه‌ش نرخی ریكلام كردن و تابلۆی به‌رهه‌مه‌كانمان زیاد بووه، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێم چاوێك به‌م بابه‌ته‌دا بخشێنێته‌وه و ئاسانكاری بۆ كۆمپانیا و خاوه‌نكاران بكات، هه‌روه‌ها لێره‌دا ده‌مه‌وێت ئاماژه به‌وه بكه‌م كه‌ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی ئه‌م پێشانگایه زۆر كه‌م و ده‌بوایه ماوه‌كه زیاتر بووایه‌و رۆژانی پشووش هه‌ر به‌رده‌وام بوایه بۆ ئه‌وه‌ی زۆرترین كه‌س له‌خاوه‌ن كار‌و فه‌رمانبه‌ران سه‌ردانی پێشانگاكه بكه‌ن .
هاوكات زانا مسته‌فا عوزێری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بیناسازی له‌وه‌زاره‌تی ئاوه‌دانكردنه‌وه و نیشته‌جێكردنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌باره‌ت به‌گرنگی پێشانگاكه و ره‌وشی ئاوه‌دانكردنه‌وه له‌هه‌رێمی كوردستان پێی راگه‌یاندین: گرنگی ئه‌م پێشانگایه له‌مه‌دا خۆی ده‌بینیته‌وه كه‌هه‌موو ته‌كنه‌لۆژیا و ئامێر و كه‌ره‌سته‌كانی بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازی له‌م پێشانگایه‌دا خراونه‌ته‌ڕوو، ئه‌مه‌ش واده‌كات كه‌ئێمه‌ش له‌ته‌كنه‌لۆژیای سه‌رده‌م و پێشكه‌وتنی ئێستای به‌رهه‌مه‌كانی بواری بیناسازی دانه‌بڕین و بتوانین باشترین جۆر‌و كاریگه‌رترین به‌رهه‌م له‌دیزاین و دروستكردنی بیناو باڵاخانه‌كانمان به‌كار بهێنین، ئه‌م پێشانگایه‌ش ئاسانكاریه‌كی باشه بۆ بازرگانان و به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكان له‌جیاتی ئه‌وه‌ی خۆیان به‌رهه‌م و كاڵاكان له‌ده‌ره‌وه هاوورد بكه‌ن، ئه‌وه ئێستا له‌م پێشانگایه بۆیان ده‌سته‌به‌ر كراوه .
وتیشی : ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌ته‌كه‌مان رێنمایی و زانیاری ته‌واومان داوه به‌هه‌موو ئه‌و كۆمپانیا بیانی و خۆماڵیانه‌ی كه له‌هه‌رێمی كوردستان له‌بواری وه‌به‌رهێنانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بیناسازی كار ده‌كه‌ن، كه ئێمه به‌پێی تایبه‌تمه‌ندی و مه‌رجه‌كانی بیناسازی عێراقی كار ده‌كه‌ین و پێویسته ره‌چاوی بارودۆخی سروشتی به‌رزی و نزمی و ئاووهه‌وای هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن له‌كاتی ئه‌نجامدانی پڕۆژه‌كانیان، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش كه‌رتی تایبه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ده‌توانێت ئه‌م ئه‌ركه بگریچته ئه‌ستۆو ئه‌م رۆڵه ببینێت .
راشیگه‌یاند: زۆربه‌ی ئه‌و كۆمپانیا بیانیانه‌ی كه به‌شداریان له‌م پێشانگایه كردووه گرنگی به‌ته‌كنه‌لۆژیای تازه له‌بواری بیناسازی ده‌ده‌ن به‌تایبه‌تی له‌ڕووی كه‌شوهه‌وا و هه‌وا گۆڕكێ و به‌كارهێنانی ته‌خته‌و ئه‌له‌منیۆم له‌دروست كردنی خانووبه‌ره‌دا، به‌مه‌ش ره‌چاوی جیاوازی ره‌وشی كه‌ش و هه‌وای زستان و هاوین و هه‌وا گۆڕكێی وڵاتی ئێمه‌یان كردووه، له‌به‌رامبه‌ریشدا حكومه‌تی هه‌رێم به‌پێی یاسای ژماره (4) ی ساڵی (2006) ی ده‌سته‌ی وه‌به‌رهێنان ئاسانكاریه‌كی باشی بۆ به‌ڵێنده‌ران و خاوه‌ن كۆمپانیاكانی ئاوه‌دانكردنه‌وه‌و بواری بیناسازی له‌هه‌رێمی كوردستان كردووه.
عه‌بدولڵا ئه‌حمد سه‌رۆكی لیژنه‌ی سه‌رپه‌رشتیاری پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تی، سه‌باره‌ت به‌كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه پێی راگه‌یاندین: ئه‌م پێشانگایه (6) مین پێشانگای هه‌ولێری نێو ده‌وڵه‌تیه كه له‌بواری ئاوه‌دانكردنه‌وه و بیناسازی ده‌كرێته‌وه‌و له‌م پێشانگایه‌شدا (200) كۆمپانیای بیانی له (15) وڵاتی جیاواز به‌شداریان تێدا كردووه كه‌هه‌ر هه‌موویان ناوبانگێكی باشیان له‌م بواره‌دا هه‌یه، خۆشبه‌ختانه‌ش له‌ماوه‌ی كردنه‌وه‌ی پێشانگاكه تاكۆتایی كاتی پێشانگاكه زیاتر له (20) هه‌زار بازرگان و خاوه‌نكارو هاوڵاتی سه‌ردانی پێشانگاكه‌یان كردووه .
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی- هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
کوردستان 12:25 PM - 2024-04-25