كۆنفرانسی خاوه‌ندارێتی هزری بۆ كاری بازرگانی به‌ڕێوه‌چوو
کوردستان 11:07 AM - 2019-05-12.
خاوه‌ن كۆمپانیاكان و شاره‌زایان تێڕوانینی خۆیان له‌سه‌ر كۆنفرانسی خاوه‌ندارێتی هزری بۆ كاری بازرگانی ده‌خه‌نه‌ڕوو.
دوای ئه‌وه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوو ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی هه‌ولێر به‌هاوكاری كۆنسوڵگه‌ری گشتی فه‌ره‌نسا له‌هه‌ولێر به‌بۆنه‌ی رۆژی جیهانی (خاوه‌ندارێتی هزری) كۆنفرانسێكی رێكخست كه تێدا ژماره‌یه‌كی زۆر له‌لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم و كه‌رتی تایبه‌ت ئاماده‌بوون، له‌م راپۆرته‌دا بیرورای چه‌ند كه‌سێك له‌شاره‌زایان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیاره‌كان له‌هه‌ردوو كه‌رتی گشتی و تایبه‌ت ده‌خه‌ینه‌ڕوو.
سه‌ره‌تا گه‌یلان حاجی سه‌عید سه‌رۆكی لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاوورده‌و ناردنكارانی كوردستان سه‌باره‌ت به‌ئه‌نجامدانی كۆنفرانسه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: سازكردنی كۆنفرانسی له‌م شێوه‌یه له‌كاتی ئێستادا گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه به‌تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌ی ئێستا كه بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان چه‌ندین گرفت و كێشه‌ی تایبه‌ت به‌خاوه‌ندارێتی هزری و كۆپی كردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی براندو به‌رهه‌مه‌كه‌نیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی به‌رهه‌مێكی بیانی كه له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه هاوورده ده‌كرێت و كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان لاسایی (تقلید) ی ده‌كه‌نه‌وه یاخود هه‌ندێ گۆڕانكاری رووكه‌شی تێدا ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها هه‌ندێ جاریش ئه‌م كاره له‌نێوان خوی كۆمپانیا بیانیه‌كان له‌وڵاتێكه‌وه یاخود له‌نێوان كۆمپانیایه‌كی وڵاتێكه‌وه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی تردا ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌درێت، له‌ئه‌نجامی ئه‌مه‌ش كاڵایه‌كی زۆری ته‌زویر كراو‌و لاساییكراو دێته هه‌رێمی كوردستان كه‌هیچ مه‌رجێكی یاسایی و ته‌ندروستی تێدا نیه، به‌مه‌ش به‌پله‌ی یه‌كه‌م خه‌ڵكی كوردستان زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌م ده‌بێت ئینجا خاوه‌ن كۆمپانیاكان، له‌هه‌مان كاتیش سه‌رمایه‌یه‌كی زۆری هه‌رێمی كوردستانیش به‌فیڕۆ ده‌ڕواته ده‌ره‌وه.
وتیشی : تاكو ئێستا بابه‌تی تزویر كردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان له‌وڵاتانی ده‌ره‌وه‌ش وه‌كو پێویست كۆنتڕۆل نه‌كراوه‌و به‌روونی هه‌یه و جێگه‌ی داخیشه كه ئه‌م بابه‌ته ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستانیش بووه‌ته دیارده به‌تایبه‌تی له‌رووی دزینی هزری به‌رهه‌م هێنان و لاسایی كردنه‌وه‌و تزویر كردنی كاڵا‌و شتومه‌كه‌كان، بۆیه پێویسته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان چاودێریه‌كی توند له‌سه‌ر كۆمپانیاكان دابنێت و رێوشوێنی توند له‌ڕووی پشكنین و هه‌ڵسه‌نگاندنی به‌رهه‌مه هاوورده كراوه‌كان له‌ڕێگه‌ی تیمه‌كانی كوالیتی كۆنتڕۆله‌وه دابنێت، هه‌روه‌ها ده‌بێت له‌ڕێگه‌ی لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانه‌وه سزای هه‌موو ئه‌و بازرگان و خاوه‌ن كۆمپانیایانه بدا كه ئه‌م جۆره كاره نایاساییانه ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
راشیگه‌یاند : بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه وه‌كو لقی هه‌ولێری یه‌كێتی هاوورده‌و ناردنكارانی كوردستان مانگانه راپۆرتی خۆمان تایبه‌ت به‌ساخته‌كاری و تزویر كردن و لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كان و هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی تایبه‌ت به‌كاری بازرگانی و جموجۆڵی بازاڕ له‌سنوری پارێزگای هه‌ولێر ئاراسته‌ی ئه‌نجومه‌نی ئابووری هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش كاری یاسایی خۆیان له‌سه‌ر بكه‌ن.
د. ئه‌یوب گه‌ڵاڵی به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی دیوان له‌وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ، هه‌ر سه‌باره‌ت به‌گرنگی ساز كردنی كۆنفرانسه‌كه به PUKmedia ی راگه‌یاند: سازكردنی كۆنفرانسی له‌م شێوه‌یه گرنگی تایبه‌تی خۆی هه‌یه له به‌ره‌و پێش بردنی پڕۆسێسی گه‌شه‌كردنی ئابووری و كۆمه‌ڵگه، ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا هه‌نگاوێكه به‌ره‌و پاراستنی مافی خاوه‌ندارێتی هزری یاخود هه‌موو ئه‌وانه‌ی كه‌داهێنه‌رن جا له‌هه‌ر بوارێكه‌وه بێت، بۆیه ده‌كرێت مافیان بپارێزرێت‌و ئه‌م مافه‌ش له‌ده‌ستووری هه‌موو وڵاتان به‌یاسا بۆ بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان رێكخراوه، به‌ڵام به‌داخه‌وه كه‌تاكو ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان یاسای له‌م شێوه‌یه بوونی نیه.
وتیشی : بۆ ئه‌م مه‌به‌سته ئێمه وه‌كو وه‌زاره‌تی پلاندانانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوامان له‌بانكی نێو ده‌وڵه‌تی كردووه كه پڕۆژه‌یه‌كی له‌م شێوه‌یه له‌هه‌رێمی كوردستان ئاماده بكات بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین یاسایه‌ك دابڕ‌ێژین كه‌تێدا مافی خاوه‌ن كۆمپانیاكان و خاوه‌ندارێتی هزری له‌كاری بازرگانی پارێزراو بێت، خۆشبه‌ختانه ئێستا كاره‌كانی ئه‌م پڕۆژه‌یه له‌گفتوگۆی پێویستدان و هه‌نگاوی باشیان بڕیوه‌و كاری پێویستیان له‌سه‌ر ده‌كرێت.
وائیل كه‌عدان به‌ڕێوه‌به‌ری لقی هه‌ولێری كۆمپانیای (بیۆریو ڤیریتاس) بۆ بازرگانی گشتی، كه وه‌ك كۆمپانیایه‌كی كه‌رتی تایبه‌ت به‌شداریان له‌م كۆنفرانسه كردبوو، سه‌باره‌ت به‌هه‌ستیاری و گرنگی بابه‌تی خاوه‌ندارێتی هزری له‌كاری بازرگانی به PUKmedia ی راگه‌یاند: ساز كردنی ئه‌م كۆنفرانسه ده‌ستپێشخه‌ریه‌كی گرنگی ژووری بازرگانی هه‌ولێرو كۆنسوڵخانه‌ی فه‌ره‌نسایه له‌شاری هه‌ولێر، ئومێد ده‌كه‌م كه‌كاره‌كانی ئه‌م كۆنفرانسه ئه‌نجام و راسپارده‌ی باشی لێ بكه‌وێته‌وه.
وتیشی : به‌هۆی سه‌ختی بارودۆخی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بوونی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان وایكرد كه هه‌ندێ له‌بازرگانان و خاوه‌ن كۆمپانیاكان كاڵا‌و به‌رهه‌می هه‌رزان و خراپ و ته‌زویر هاوورده بكه‌ن، ئه‌مه‌ش وایكرد كه‌هاوڵاتیان و چینی هه‌ژارو كه‌م ده‌رامه‌ت زیاتر زه‌ره‌رمه‌ند بن، چونكه له‌بارودۆخی سه‌ختی ئابووری و هه‌ژاری هاوڵاتیان روو له‌كڕینی شتومه‌كی هه‌رزان ده‌كه‌ن به‌بێ ئه‌وه‌ی بیر له‌لاسایی كردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌كه (تقلید)و به‌سه‌رچوونی ماوه‌كه‌ی بكه‌نه‌وه.
ئه‌و خاوه‌ن كۆمپانیایه وتیشی: بۆ رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ی ئه‌م دیارده مه‌ترسیداره لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم ده‌توان چه‌ند كارێك ئه‌نجام بده‌ن له‌وانه ، دانان و هه‌موار كردنه‌وه‌ی هه‌موو ئه‌و یاسایانه‌ی كه‌په‌یوه‌ندیان به‌م بابه‌ته‌وه هه‌یه، سوود وه‌رگرتن له‌ئه‌زموون و شاره‌زایی كۆمپانیا بازرگانیه جیهانیه‌كان له‌م رووه‌وه، هه‌روه‌ها به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی هۆشیاری هاوڵاتیان به‌تایبه‌تی له‌بواری جموجۆڵی بازاڕ‌و كاری بازرگانی و شێوازی بازاڕ كردن و كڕینی شتومه‌كه‌كان، له‌گه‌ڵ پاڵپشتی كردنی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ كۆمپانیا خۆماڵیه‌كان و به‌رهه‌مه خۆماڵیه‌كانیان.
هاوسه‌ر نعمان هاواری به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی كۆمپانیای ئیحسان بۆ بازرگانی گشتی، سه‌باره‌ت به‌كۆنفرانسه‌كه پێی راگه‌یاندین: ئه‌م كۆنفرانسه گرنگیه‌كی زۆری هه‌یه، چونكه یه‌كێك له‌و كێشانه‌ی كه‌ئێستا له‌هه‌رێمی كوردستان هه‌ستی پێ ده‌كریت هاوورده كردنی كاڵا‌و شتومه‌كی ته‌زویرو ماوه‌به‌سه‌رچووه، كه‌رۆژانه له‌میدیاكان باسی لێوه ده‌كرێت و هاوڵاتیان به‌ده‌ستیه‌وه گیرۆده بوونه، به‌تایبه‌تی به‌هۆی بوونی قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش كه ڕووی له‌عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد وایكرد كه ئه‌م كیشه‌یه زیاتر سه‌رهه‌ڵ بدات و ببێت به‌دیارده‌یه‌كی مه‌ترسیدار.
وتیشی: پێویسته په‌رله‌مانی كوردستان یاسایه‌كی روون و تێروته‌سه‌لی بۆ كێشه‌ی هاوورده كردنی كاڵا‌و شتومه‌ك و چۆنیه‌تی كۆنتڕۆڵكردنی له‌بازاڕ و سزادانی سه‌رپێچیكاران ده‌ربكات، بۆ ئه‌وه‌ی هه‌نگاو به‌هه‌نگاو كاری بازرگانی و چۆنیه‌تی هاوورده كردنی كاڵا‌و شتومه‌كی بیانی رێك بخرێته‌وه‌و رۆژانه‌ش چاودێره جموجۆڵی بازرگانی بازرگانان و بازاڕه‌كان له‌هه‌رێمی كوردستان بكرێت.
PUKmedia فه‌تاح حه‌سه‌ن قه‌ڵاتی / هه‌ولێر
هەواڵی زیاتر
-
وته‌بێژی كۆمسیۆن: بنكه‌ی ده‌نگدان بۆ نه‌خۆش وزیندانیان ده‌كه‌ینه‌وه
01:36 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:33 AM - 2024-04-25 راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24