riklam

مووچه‌ی وه‌زاره‌تێك دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 08:54 AM - 2019-05-12
.

.

 بڕیاره‌ ئه‌مڕۆ 12-5-2019 مووچه‌ی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شبكرێت.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی دارایی تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی دابه‌شده‌كرێت.
 ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: له‌سبه‌ینێوه‌ ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی وه‌زاره‌ته‌كانی دیكه‌ ده‌كرێت دابه‌شكردنی مووچه‌ به‌رده‌وام ده‌بێت.

به‌پێی خشته‌ی مووچه‌ی مانگه‌كانی رابردوو، چاوه‌ڕوانده‌كرێت سبه‌ینێ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و وارسی شه‌هیدان دابه‌شبكرێت.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێكدایه‌، له‌هه‌فته‌ی رابردوودا مووچه‌ی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌و و په‌روه‌رده‌و دارایی دابه‌شكراوه‌.


PUKmedia دیار ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket