یه‌كێتی: كه‌ركوك به‌قودسی كوردستان ده‌مێنێته‌وه
ی.ن.ک 09:40 PM - 2019-05-11.
به‌بۆنه‌ی تێپه‌ڕبوونی ساڵێك به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنی گشتی په‌رله‌مانی عیراق له كه‌ركوك مه‌ڵبه‌ندی دووی ڕێكخستنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا وێڕای پیرۆزبایی سه‌ركه‌وتنه‌كه‌ی یه‌كێتی له‌سه‌ركه‌وتنه‌ی ساڵ پار دووباره‌ی ده‌كاته‌وه كه ئه‌وان وه‌ك خوێندكار و درێژه‌پێده‌ری ڕێبازی سه‌رۆك مام جه‌لال خۆیان به قه‌رزداری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌زانن و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌نه‌وه هیچ كات و له‌ژێر هیچ پاساوێكدا ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابن.
ئه‌مه‌ش ده‌قی ڕاگه‌یاندراوه‌كه:
ئێمه كه خوێندكار‌و درێژه‌پێده‌ری رێبازی مام جه‌لالین خۆمان به قه‌رزاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌زانین و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ھیچ كات و له ھیچ ھه‌لومه‌رجێكدا له ژێر ھیچ پاساوێكدا ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابین و بۆ ھه‌میشه له ھزری ئێمه‌ی یه‌كێتیدا كه‌ركوك به‌قودسی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌و
خه‌ڵكی به‌شه‌ره‌فی كه‌ركوك
شاره دڵسۆز و به ئه‌مه‌كه‌كه‌ی كوردستان
كه‌س و كاری سه‌ربه‌رزی شه‌ھیدان...
ئه‌ندام و لایه‌نگرانی یه‌كێتی نیشیتمانی كوردستان...
ئه‌مڕۆ ساڵێكی ته‌واو به‌سه‌ر ھه‌ڵبژاردنی گشتی په‌ڕله‌مانی عێراقدا تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌شاری كه‌ركوكی شكۆداریشه‌وه كه ھه‌میشه سه‌رمان پێی به‌رزه و پیرۆزترین خاكی كوردستانه له‌دڵماندا.
له‌م رۆژه‌داو ساڵێك پێش ئێستا جه‌ماوه‌ره به‌ئه‌مه‌ك و كورد په‌روه‌ره‌كه‌ی كه‌ركوك وه‌ك ھه‌مووجاره‌كانیتر دڵسۆزی و وه‌فاو چاكه‌ی خۆیان بۆ لیستی یه‌كێتی و لیسته‌كه‌ی مام جه‌لال دووپات كرده‌وه‌و وه‌ك ھه‌مووجاره‌كانیتر قه‌رزاری لوتف و په‌رۆشی خۆیان كردین.
خرۆشانی كه‌ركوكییه‌كان بۆ سه‌ر سندوقه‌كانی ده‌نگدان و سه‌رخستنی لیستی یه‌كێتی له‌كاتێكدا بوو كه ئه‌م شاره به‌بارودۆخێكی ھه‌ستیار و ئاڵۆز‌و پڕ مه‌ترسیدا گوزه‌ری ده‌كردو له‌زۆر لایه‌وه چاره‌نوسی ئه‌م شاره به‌جێھێڵرابوو بۆ قه‌ده‌ری نادیاری خۆی، ئه‌مه‌ش وێستگه‌یه‌كی گرنگی خه‌باتی نه‌ته‌وه‌ییمانه له‌ناو شاری كه‌ركوك و به‌دڵنیاییه‌وه مێژوو به‌ئاوی زێڕ ده‌ینوسێته‌وه.
له‌قه‌یرانی كه‌ركوكدا یه‌كێتی بڕیاریدا بمێنێته‌وه، نه‌ك ھه‌ر ئه‌وه به‌ڵكه ڕكابه‌ری بكات و ئه‌وه‌بوو به‌پاڵپشتی جه‌ماوه‌ره دڵسۆزه‌كه‌ی بڕوانامه‌یه‌كیتری له‌سه‌ر كوردستانی بوونی شاره‌كه به‌ده‌ستھێنا له‌رێگای به‌ده‌ستھێنانی شه‌ش كورسی به‌ته‌نھا له‌نوێنه‌رایه‌تیكردنی كه‌ركوك له‌په‌ڕله‌مانی عێراق.
كوردستانیان ئه‌وه‌ی یه‌كێتی كردی شاندانه به‌ر به‌رپرسیارێتییه‌كه‌ی گه‌وره‌و ھه‌ستیار بوو.. له‌یه‌ك كاتدا جگه له ھێزه عێراقییه‌كان له‌ھه‌ندێ لایه‌نی كوردستانیشه‌وه گوشار و شه‌ڕی ده‌روونی و میدیایی له‌سه‌ر بوو، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كه‌ركوك لای یه‌كێتی چاره‌نوس و ئاینده‌شه له‌ناو شار مایه‌وه‌و له 12ی ئایاری 2018 دا نه‌به‌ردییه‌كیتری سیاسی و یاسایی تۆماركرد و جارێكی‌تر سه‌لماندییه‌وه كه‌ركوك و یه‌كێتی ئاوێزانی یه‌كترن و كوردانی ئه‌م شاره شه‌ره‌ف و ئه‌ركی نوێنه‌رایه‌تیكردنی خۆیان به كاندیده‌كانی یه‌كێتی به‌خشی.
ھه‌رچی بوترێت له‌سه‌ر خه‌موژان و ئازاری كه‌ركوكییه‌كان له‌م دوو ساڵه‌ی دواییدا ھه‌ر كه‌مه‌و ھه‌رچیش بكرێت بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌یان له‌ئاستی به‌خشینی ئه‌واندا نییه، به‌ڵام به‌درێژایی مێژوو میلله‌تی ئێمه له‌نسكۆو سه‌رده‌مه تاریكه‌كانه‌وه به‌ردی بناغه‌ی رزگاریی داڕشتوه‌و سه‌رباری ھه‌موو پیلان و گه‌له‌كۆمه‌كان ھه‌ر به‌سه‌ربه‌رزیی و نه‌به‌ردی ماوه‌ته‌وه و به‌دڵنیایی ئاینده‌ی ئه‌م شاره‌ش ھه‌روا ده‌بێت.
ئێمه جارێكی‌تر ئاڵای كوردستان‌مان گێڕایه‌وه بۆ كه‌ركوك، ملمان بۆ ھاوكێشه‌ی سه‌پێنراوی پارێزگاكه نه‌داو له‌گه‌ڵ لیسته عێراقییه‌كان به‌ته‌نھا چووینه ركابه‌ریی ھه‌ڵبژاردن، به‌رده‌وام به‌رگریی ئه‌كه‌ین له‌شوناس و پێگه‌و ئه‌و پۆست و پایانه‌ی له‌ساڵانی ڕابردوودا به‌ر پێكھاته‌ی كورد كه‌وتوون و ئه‌مه‌ش به‌ئه‌ركی سه‌رشانی خۆمان ده‌زانین به‌وپێیه‌ی ئه‌م شاره ئه‌مانه‌تی سه‌رۆك مام جه‌لال و ئه‌و قودسه‌یه كه ئه‌و بۆی دیاری كردوین.
كه یه‌كێتی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه په‌ڕله‌مانییه گه‌وره‌یه‌ی به‌ده‌ستھێنا، گومان و ته‌مومژی زۆر دروستكران بۆ ڕاگرتن و پاشقول لێگرتنی و رێگا نه‌ما بۆ ئه‌مه نه‌خرێته گه‌ڕ، به‌ڵام له‌مه‌شدا ویست و ئیراده‌ی كه‌ركوكییه‌كان و شوناسی كوردانه‌ی ئه‌م شاره به‌رابه‌رایه‌تی یه‌كێتی سه‌ركه‌وت و جارێكی‌تر به‌سه‌ركه‌وتویی له‌و تاقیكردنه‌وانه ده‌رچووین و ئه‌وه‌تا ئێستا ئاھه‌نگ بۆ ساڵیادی سه‌ركه‌وتن ده‌گێڕین.
ئه‌م دۆخه‌ی ئێستا له‌كه‌ركوك ھه‌یه ھێشتا به‌دڵی ئێمه نییه، به‌ڵام بۆ ساتێكیش كه‌مته‌رخه‌می له مافه یاسایی و ده‌ستوورییه‌كانی كه‌ركوك و مافه‌كانی كورد له‌م شاره ناكه‌ین و ھه‌میشه خوێنی ڕژاوی شه‌ھیدان له‌پێناو ئه‌م شاره‌دا مه‌شخه‌ڵی رێگامانه‌و رێگای سه‌ختمان بۆ ڕووناك ده‌كاته‌وه.
یه‌كێتی كه ئێستا به‌رپرسیارێتی قانونی و ئه‌خلاقی نوێنه‌رایه‌تی كه‌ركوكی له‌ئه‌ستۆدایه باش باش له‌گله‌یی و دڵشكانی كه‌ركوكییه‌كان ده‌گات و ھه‌ر ئه‌ویشه درێغی ناكات له‌ھه‌وڵی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانیان و نوێنه‌ری ئه‌وانه بۆ داموده‌زگا یاسایی و ده‌ستورییه‌كانی به‌غداو به‌رده‌وامیش ده‌بێت بۆ ئه‌وه‌ی ھه‌وڵه‌كان به‌ره‌وپێشچون به‌ده‌ستبھێنێت تاكو ئاینده‌مان گه‌ش بێت به‌دڵنیایی له رۆژگاری داھاتووشدا پێشھاتی خۆشتر له‌رێگایه.
ئێمه كه خوێندكار‌و درێژه‌پێده‌ری رێبازی مام جه‌لالین خۆمان به قه‌رزاری كه‌ركوك و كه‌ركوكییه‌كان ده‌زانین و به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ھیچ كات و له ھیچ ھه‌لومه‌رجێكدا له ژێر ھیچ پاساوێكدا ده‌ستبه‌رداری كه‌ركوك نابین و بۆ ھه‌میشه له ھزری ئێمه‌ی یه‌كێتیدا كه‌ركوك به‌قودسی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌و ساڵیادی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی نوێنه‌رایه‌تی كوردیش له‌م شاره له‌سه‌ر ده‌ستی یه‌كێتی له‌ھه‌موولایه‌ك پیرۆز بێت.
بژی یه‌كێتی نیشیمانی كوردستان
به‌رزو پیرۆز بێت ئاڵای كوردستان
ئاسۆ مامه‌ند ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی دووی رێكخستنی كه‌ركوك
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی سەرۆک بافڵ بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 04:11 PM - 2024-04-25 -
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
کوردستان 01:36 PM - 2024-04-25 -
شێخ جەعفەر شێخ مستەفا: کۆمەڵانی خەڵک چاوی ئومێدیان لە یەکێتییە
ی ن ک 01:29 PM - 2024-04-25