riklam

مامۆستایه‌ك پاداشت ده‌كرێت

ئابوری 06:34 PM - 2019-05-11
.

.

مامۆستا كۆچكردوه‌كه‌ی رانیه‌ بۆ به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندن ئۆتۆمبێله‌كه‌ی خۆی فرۆشتبوو

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی له‌په‌رله‌مانی كوردستان ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه‌ بۆ كه‌سوكاری مامۆستایه‌كی كۆچكردووی شاری رانیه‌ كه‌ له‌ كاتی قه‌یران و بایكۆتی ناوه‌نده‌كانی خوێندن له‌پێناوی به‌رده‌وامی پرۆسه‌ی خوێندندا ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی فرۆشت و مووچه‌ی مامۆستایانی خوێندنگه‌كه‌ی پێ دابینكرد.

له‌و باره‌یه‌وه‌ راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌په‌رله‌مانی كوردستان تایبه‌ت به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: وێرای گه‌یاندنی هاوخه‌میم بۆ كه‌سوكاری مامۆستا سۆران محه‌مه‌د كه‌ شه‌وی هه‌ینی به‌هۆی ته‌زووی كاره‌باوه‌ گیانی له‌ده‌ستدا، به‌ڵێن ده‌ده‌م سه‌رجه‌م ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ بگه‌ڕێنمه‌وه‌ بۆ خێزانی مامۆستا سۆران كه‌ له‌ له‌كاتی قه‌یرانی دارایی ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌تیه‌كه‌ی خۆی فرۆشتبوو بۆ مووچه‌ی مامۆستایانی خوێندنگه‌كه‌ی.

به‌پێی زانیارییه‌كانی PUKmedia ، مامۆستا سۆران له‌ساڵی 2015 و له‌كاتی قه‌یرانی دارایی و دواكه‌وتنی مووچه‌، ئۆتۆمبێله‌ تایبه‌ته‌كه‌ی خۆی بۆ مووچه‌ی مامۆستایانی فرۆشت و مووچه‌ی 19 مامۆستای خوێندنگه‌كه‌ی پێ دا، ئه‌وه‌ش له‌پێناو به‌رده‌وامی به‌پرۆسه‌ی خوێندن له‌ئاماده‌یی بۆسكێن له‌سنوری به‌ڕێوه‌به‌ریه‌تی په‌روه‌رده‌ی رانیه‌.


PUKmedia هونه‌ر ره‌سوڵ

راهی ره‌هبه‌ر سه‌ید برایم ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان

2222.png

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket