riklam

سوده‌ سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی خه‌ڵوز بۆ ددان

هەمەرەنگ 05:52 PM - 2019-05-11
.

.

نوێترین توێژینه‌وه‌ ده‌ریخستووه‌ به‌كارهێنانی خه‌ڵوز كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان له‌ هه‌ویری تری ددان.

زانكۆی مانجسته‌ری به‌ریتانیا به‌ هاوكاری كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بۆ دروستكردنی هه‌ویری شتنی ده‌ده‌م و ددان له‌ توێژینه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌سه‌ر چه‌ندین كه‌س كردوویه‌تی، ئه‌وه‌ ده‌ركه‌وتووه‌ كه‌ خه‌ڵوز بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانی مرۆڤ زۆر كاریگه‌رتره‌ له‌ هه‌ویری ددان شتنی تر كه‌ رۆژانه‌ خه‌ڵك به‌كاری ده‌هێنن.

كۆمپانیای كۆڵگه‌یت بۆ دروستكردنی هه‌ویری و فڵچه‌ی ددان شتن، پشتبه‌ست به‌وتوێژینه‌وه‌ زانستییه‌ له‌ ئێستادا ده‌ستیكردووه‌ به‌ به‌رهه‌مهێنانی جۆرێك له‌ هه‌ویری ده‌م و ددان سپیكردنه‌وه‌ له‌ خه‌ڵوز كه‌ سروشتییه‌و هیچ جۆره‌ مادده‌یه‌كی كیمیایی تێدا به‌كارناهێنرێت، كه‌ ئه‌و جۆره‌ هه‌ویره‌ی ددان شتنه‌ كاریگه‌ری زۆر زیاتره‌ بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددان، له‌ هه‌ویره‌كانی تر بۆ سپیكردنه‌وه‌ی ددانه‌كان.

PUKmedia سكای نیوز العربیه‌

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket