riklam

بلومبێرگ: ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوی وه‌ستاوه‌

ئابوری 02:23 PM - 2019-05-11
.

.

تۆڕی ئابوریی بلومبێرگ ئاشكرایده‌كات، ھه‌نارده‌ی نه‌وتی ئێران به‌ته‌واوی وه‌ستاوه‌.

به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی تۆڕی ئابوریی بڵومبێرگ بڵاویكردونه‌ته‌وه‌، له‌گه‌ڵ كۆتایی ھاتنی واده‌ی ئه‌و شه‌ش مانگه‌ی ئه‌مریكا بۆ ھه‌شت وڵاتی جیھانی دیاری كردبوو، له‌سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه‌ ھیچ كه‌شتییه‌كی نه‌وتھه‌ڵگر له‌ به‌نده‌ره‌كانی ئێرانه‌وه‌ به‌ڕێنه‌كه‌وتووه‌.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ به‌گوێره‌ی ئه‌و داتایانه‌ی له‌وباره‌یه‌وه‌ كۆكراونه‌ته‌وه‌ ھیچ كه‌شتییه‌كی نه‌وت ھه‌ڵگر به‌نده‌ره‌كانی ئێرانی به‌جێنه‌ھیشتووه‌ به‌ ئاڕاسته‌ی ھیچ به‌نده‌رێكی وڵاتانی تری كڕیاری نه‌وتی ئێران له‌وانه‌ ھیندستان و چین.

له‌ دوای دووی مانگی ئایاره‌وه‌ ئه‌و 8 وڵاته‌ كه‌ بریتین له‌ چین و ھندستان و كۆریای باشورو توركیاو ژاپۆن و تایوان و ئیتاڵیاو یۆنان ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بن له‌سه‌ر كڕینی نه‌وتی ئێران رووبه‌ڕووی سزای ئه‌مریكا ده‌بنه‌وه‌.

PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket