PUKmedia دانپێدانانی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ بڵاوده‌كاته‌وه
کوردستان 02:06 PM - 2019-05-10.
ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێم زانیاری له‌سه‌ر سكاڵای په‌رله‌مانتار شادی نه‌وزاد بڵاوده‌كاته‌وه
ده‌قی روونكردنه‌وه‌ی ده‌زگای ئاسایش له‌سه‌ر ده‌ستگیركردنی چه‌ند ئه‌ندامێكی نه‌وه‌ی نوێ .
ئه‌م دۆسیه له رۆژی ٢٤ / ٤ / ٢٠١٩ به‌سكاڵاكردنی په‌رله‌مانتاری جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ ( شادی نه‌وزاد ) و له‌سه‌ر سكاڵای داواكاری گشتی لێكۆڵینه‌وه ده‌ستیپێكرد .
پاڵپشت، به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایش ، له رۆژی ٢٩ / ٤ / ٢٠١٩ كه تێدا ھاتووه ( ئه‌م روداوه به‌رنامه بۆ داڕێژراوه واته تاوانی رێكخراوه و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه بۆیه پاڵپشت به ماده‌ی سێ له بڕگه‌ی ھه‌شت له یاسای ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ژماره پێنج ساڵی ٢٠١١ ده‌كه‌وێته چوارچێوه‌ی ده‌سه‌ڵات و تایبه‌تمه‌ندی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان بۆیه لێكۆڵینه‌وه له‌م دۆسییه به‌رده‌وام ده‌بێت له‌لایه‌ن ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێم )
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ، ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان ، لێكۆڵینه‌وه و به‌دواداچوونی وردی ده‌ستپێكرد ، بۆ تاوانێكی رێكخراو ، كه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه ئه‌نجام دراوه ، له‌ژێر بڕیار‌و رێنمایی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه.
پاش كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و به‌دواداچوونی ورد ، چه‌ند كه‌سێك ، له ئوفیسی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی ، له رێوشوێنیێكی یاسایی و به چاودێری دادوه‌ر ده‌ستگیركران ، به‌شێك له‌و تۆمه‌تبارانه‌ش كه له ئۆفیسی سه‌ره‌كی ، سه‌رۆكی جوڵانه‌وه‌ی نه‌وه‌ی نوێ له سلێمانی حه‌شاردرابوون ، به چاودێری داده‌وه‌ری لێكۆڵینه‌وه ، ھێزه‌كانمان ده‌ستگیریانكردن .
بۆ رایگشتی روونده‌كه‌ینه‌وه
ئه‌م كه‌یسه، تایبه‌تمه‌ندی ھه‌یه و سروشتێكی ترسناكی ھه‌یه و په‌یوه‌ندیداره ، به ئادابی گشتی و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه‌وه.
بۆیه ده‌زگاكه‌مان تا ئێستا ھیچ رونكردنه‌وه‌یه‌كی بڵاونه‌كردۆته‌وه.
به‌ڵام سه‌رئه‌نجام ، بۆئه‌وه‌ی ، رێگریبكه‌ین ، له شێواندنی راستییه‌كان ، كه به مه‌به‌ست ده‌یانه‌وێت ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵك چه‌واشه بكه‌ن و راستیته‌كانیان لێبشێوێنن.
بۆیه ، له پێناو ده‌رخستنی راستییه‌كان و پاراستنی مافی ھه‌موو لایه‌ك و به‌رژه‌وه‌ندی گشتی ، به پێویستمان زانی ، ئه‌م رونكردنه‌وه‌یه بڵاوبكه‌ینه‌وه ، كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكیش ، له نزیكه‌وه و له‌زاری تۆمه‌تبارانه‌وه گوێبیست و شاھیدی روداوه‌كان بن ،
تا ھه‌موومان پێكه‌وه ، رێگریبكه‌ین ، له دووباره ئه‌نجام دانی ، تاوانی رێكخراوی ، له‌م چه‌شنه ، تا خه‌ڵك ،
له ژیانێكی ئارام و ئاسوده‌یی و سه‌ربه‌رزانه، بژین و دوربن له ناوزڕاندن ، كه ئه‌مه‌ش ئه‌ركی دامه‌زراوه‌كانی ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستانه‌و له‌م رووه‌شه‌وه درێغیمان نه‌كردوه‌و نایكه‌ین .
ھه‌موو لایه‌كیش دڵنیاده‌كه‌ینه‌وه ، كه له‌و په‌ڕی ئاماده‌باشیداین ، رێگه به‌ھیچ كه‌س و لایه‌نێكیش ناده‌ین ، یاسا‌و مافه تایبه‌تییه‌كان و ژیانی تایبه‌تی خه‌ڵك بشێوێنن ، له‌و پێناوه‌شدا بكه‌ران و تۆمه‌تباران و ھاوكارو ھاوبه‌شه‌كانیان ، ده‌ستنیشانده‌كه‌ین و راده‌ستی عه‌داله‌ت و دادگایان ده‌كه‌ین ، تا سزای خۆیان وه‌ربگرن .
له‌م ده‌رفه‌ته‌دا ، به پێویستیشی ده‌زانین ، داوا بكه‌ین ،
له په‌رله‌مان و په‌رله‌مانتاران به‌ڕێز ، له ھه‌رێمی كوردستان ، ھه‌وڵی جدی بده‌ن ، بۆ ھه‌موواركردنه‌وه‌ی یاسای قه‌ده‌غه‌كردنی خراپ به‌كارھێنانی ئامێره‌كانی په‌یوه‌ندیكردن ، به شێوه‌یه‌ك ، كه سزاكه‌ی توند بكرێت ، به‌تایبه‌ت بۆ تاوانه رێكخراوه‌كان و ئه‌و تاوانانه‌ی كه ھه‌ڕه‌شه‌ن ، بۆ مافی تایبه‌تی خه‌ڵك و كه‌سایه‌تییه گشتییه‌كان.
بۆ ھه‌موو لایه‌كیشی رونده‌كه‌ینه‌وه ، ئه‌م رێوشوێنانه‌ی گیراونه‌ته‌به‌ر ، له چوارچێوه‌ی رێكاره یاساییه‌كاندان ، ته‌نھا ھێزه‌كانی سه‌ر به‌ده‌زگای ئاسایش بڕیاره‌كانی دادگایان جێبه‌جێكردوه و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن و له‌به‌ر ھه‌ستیاری دۆسیه‌كه و په‌یوه‌ست به ئاداب و ئه‌خلاقی گشتی و به‌ھا كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ، چه‌ندین زانیاری و به‌ڵگه‌ی مه‌ترسیدار ، په‌یوه‌ست ( به لایه‌نی كۆمه‌ڵایه‌تی و پاراستنی مافی كه‌سێتی ) مان پاراستووه‌و نه‌مان خستۆته ڕوو ، بۆ دادگا‌و لێكۆڵینه‌وه‌كان جێمانھێشتوون.
له‌گه‌ڵ رێزماندا
ده‌زگای ئاسایشی ھه‌رێمی كوردستان
لینكی یاریده‌ده‌ری بینینی ڤیدیۆكه...
PUKmedia /تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
09:29 AM - 2024-04-26 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25
ئەمانەش ببینە
وته‌بێژی كۆمسیۆن: 10ی ئایار بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەکات
01:36 PM - 2024-04-25
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
یەک لە سوارچاکانی قازان
بیروڕا 10:03 AM - 2024-04-26 -
زیاتر لە 107 هەزار دەنگدەری هەرێم كارتی بایۆمەتری وەردەگرنەوە
کوردستان 09:59 AM - 2024-04-26 -
داهاتی یەک هەفتەی سلێمانی زیاتر لە 20 ملیارە
کوردستان 09:29 AM - 2024-04-26 -
لە یادی بۆردومانی هەڵەبجەدا
بیروڕا 11:03 PM - 2024-04-25 -
هاوخەمی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 08:13 PM - 2024-04-25 -
پرسەنامەی مەکتەبی سیاسی بۆکۆچی دوایی خاتوو نیعمەت
پرسەنامە 07:58 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: باشترین خزمەتگوزاری پێشکەش بکرێت
کوردستان 07:44 PM - 2024-04-25 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
کوردستان 04:57 PM - 2024-04-25