riklam

جارێكی دیكه‌ نرخی تمه‌ن دابه‌زی

ئابوری 11:55 AM - 2019-05-10
.

.

له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا تمه‌نی ئێرانی دابه‌زینی زیاتری به‌خۆیه‌وه‌ بینی.

به‌پێی ئاژانسه‌كانی تایبه‌ت به‌ئابووری و نرخی دراوه‌ جیهانیه‌كان، له‌دوێنێوه‌ 5 شه‌ممه‌، جارێكی دیكه‌ نرخی تمه‌نی ئێرانی به‌رامبه‌ر دۆلار دابه‌زینی به‌خۆیه‌وه‌ بینیوه‌و یه‌ك دۆلاری ئه‌مریكی گه‌یشته‌وه‌ته‌ 156 هه‌زارو 500 ریاڵی ئێرانی له‌بۆرسه‌ی جیهاندا.

ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ دێت ، كه‌ له‌ماوه‌ی 48 سه‌عاتی رابردوودا دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزای زیاتری به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاندو هه‌موو قه‌ده‌غه‌كرنێكی بازرگانی ئاسن و ئه‌له‌ملیۆم و مس-ی له‌گه‌ڵ ئێراندا قه‌ده‌غه‌كرد.

به‌به‌راوورد به‌ هه‌فته‌ی رابردوو ته‌مه‌نی ئێرانی 10% به‌هاكه‌ی به‌رامبه‌ر به‌دۆلاری ئه‌مریكی له‌ده‌ستداوه‌.


PUKmedia ئاژانسه‌كان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket