riklam

رانیه‌.. ده‌ست به‌سه‌ر خورمای خراپبوودا ده‌گیرێت

ئابوری 03:11 AM - 2019-05-10
.

.

بری چوار تۆن خورماو چه‌ند جۆرێك خۆراكی تر كه‌ بۆ خواردن نه‌شیاو بوون له‌شاری رانیه‌ ده‌ستی به‌سه‌رداگیرا.


شوانه‌ ئه‌حمه‌د لێپرسراوی لیژنه‌كانی چاودێری له‌سنوری قه‌زای رانیه‌ به‌ PUKmedia ی   راگه‌یاند: له‌درێژه‌ی كارو چالاكیه‌كانیاندا لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌ت و هۆبه‌ی ئابووری ئاسایشی رانیه‌ له‌ناو بازاری شاری رانیه‌ توانیان ده‌ستبگرن به‌سه‌ر بری چوار تۆن خورماو چه‌ند جوَرێك خوارده‌مه‌نی تر نه‌شیاو.


وتیشی:  دوای ده‌ست به‌سه‌ردا گرتنیشی له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كانی چاودێری ناوبازاره‌وه‌ له‌ناو برا.


جه‌ختیكرده‌وه‌:به‌شێوه‌ی به‌رده‌وام چاودێری نرخی كاڵا و شته‌مه‌ك ده‌كرێت و هه‌ر بازرگان و فروَشیارێكیش سه‌رپێچی رێنماییه‌كان بكات و نرخ به‌رزبكاته‌وه‌ رووبه‌روی سزای یاسایی ده‌بێته‌وه‌.


 

PUKmedia  هونه‌ر ره‌سوڵ-رانیه‌

 

ranya1...jpg

ranya1..jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket