riklam

ده‌ستبه‌سه‌ر 8 تۆن خورمای به‌سه‌رچوو ده‌گیرێت

ئابوری 08:05 PM - 2019-05-09
.

.

له‌لایه‌ن هێزه‌كانی ئاسایشی كه‌لارو لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی ئه‌و شاره‌، ده‌ست به‌سه‌ر هه‌شت تۆن خورمای به‌سه‌رچوودا ده‌گیرێت.


له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاسایشی كه‌لار، ئاشكرایكردوه‌:" به‌ سه‌رپه‌رشتی نوێنه‌ری یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار و به‌ هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ لیژنه‌ی چاودێری قامیقامییه‌تی قه‌زای كه‌لار ، ئه‌مڕۆ ڕۆژی پێنجشه‌ممه‌ به‌رواری ۲۰۱۹/٥/۹ له‌ عه‌لوه‌ی كه‌لار ، ده‌ست گیرا به‌ سه‌ر ( ۸ ) هه‌شت ته‌ن خورمای به‌سه‌رچوودا ، كه‌ له‌ له‌لایه‌ن چه‌ند فرۆشیارێكه‌وه‌ وویسترابوو له‌ مانگی ڕه‌مه‌زاندا بخرێته‌ بازاڕه‌وه‌ و بفرۆشرێت".


رونیشكراوه‌ته‌وه‌:" دواتر له‌لایه‌ن لیژنه‌ هاوبه‌شه‌كه‌ی ئاسایشی كه‌لار و قایمقامییه‌ت ته‌واوی ئه‌و بڕه‌ خورما به‌سه‌رچووه‌ له‌ ناوبردرا و ڕێكاره‌ یاساییه‌كان بۆ سزادانی لاده‌رانی یاسا له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و سه‌رپێچییه‌ گیرایه‌به‌ر" .


PUKmedia  ڕاگه‌یاندنی یاریده‌ده‌رێتی ئاسایشی كه‌لار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket