riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: هاوپه‌یمانان هاوكاری زیاتری هه‌رێم بكه‌ن

ی.ن.ک‌‌ 06:07 PM - 2019-05-09
.

.

ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ 9-5-2019، له‌شاری هه‌ولێر كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی جێگری سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان پێشوازی له‌ داڤید ساته‌رفیڵد یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو لێپرسراوی نوسینگه‌ی كاروباری ڕۆژهه‌ڵاتی نزیك له‌ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو جۆی هود هه‌ڵسوڕێنه‌ری باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكا له‌ عیراق وجه‌نه‌ڕاڵ پۆڵ لاكامیرا فه‌رمانده‌ی گشتی هێزه‌كانی هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و سوریاو ستیڤن فه‌یگن كونسوڵی ئه‌مریكا له‌هه‌رێمی كوردستان كرد.

له‌دیداره‌كه‌دا، كه‌سه‌عدی پیره‌ ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی و ده‌رباز كۆسره‌ت ره‌سوڵ وه‌زیری ئاوه‌دانكردنه‌وه‌ونیشته‌جێكردن. ئاماده‌یبوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ی دۆخی عیراق و هه‌رێمی كوردستان و قۆناغی دوای جه‌نگی داعش.

له‌سه‌ره‌تای دیداره‌كه‌دا كۆسره‌ت ڕه‌سول سوپاسی هێزی هاوپه‌یمانانی كرد كه‌ له‌جه‌نگی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر هاوكاری پێشمه‌رگه‌ و هێزه‌ عیراقییه‌كان بوونه‌و دووپاتیكرده‌وه‌ كه‌ پێویسته‌ له‌ پاڵ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سه‌ربازی به‌ره‌نگاری فكری توندڕه‌ویش ببنه‌وه‌.

ته‌وه‌رێكی تری دیداره‌كه‌ گفتوگۆكردن بوو له‌باره‌ی دۆخی سیاسی هه‌رێمی كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه‌، هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌پێویسته‌ لێكتێگه‌یشتنی هاوبه‌ش هه‌بێ بۆ پرسه‌كان و به‌گفتوگۆو دیالۆگ كێشه‌كان چاره‌سه‌ربكرێن.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket