riklam

نەخۆشێک دکتۆرەکەی دەکاتە میراتگر

هەمەرەنگ 03:50 PM - 2019-05-09
.

.

ژنێکی پیری ئەڵمانی بەهۆی گرنگی پێدانی کچە دکتۆرێکەوە هەموو میراتیەکەی پێدەبەخشێت و کەسوکارەکەشی دەڵێن ئەو کچە هەڵیخەڵەتاندوە.

بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی بێڵد کچەدکتۆرێکی ئەڵمانی لە خەستەخانە زۆر خۆی لە پیرەژنێکی نەخۆشی ٩٣ ساڵ نزیک کردۆتەوەو خزمەتی زۆری کردوە، وەک کەسوکاری نەخۆشەکە دەڵێن زیاد لە پێویست سۆزو خۆشەویستی داوەتی تا هەڵی بخەڵتێنی بەوەی ببێتە میراتگری.

هەر بۆیە ژنە پیرەکەش بەرلەوەی بمرێت بەنامەیەکی ڕەسمی وەسیەتی کردوە کە هەموو سەروەت وسامانەکەی بدەنە ئەو کچە دکتۆرە کەبە زیاتر لە ملیۆنێک یۆرۆ دەخەمڵێندرێت.

کاتێک کەسوکاری ژنە پیرەکە بەوەیان زانیوە لەدادگا سکالایان تۆمارکردوە.

لەئەڵمانیا بەپێی یاسا هەموو کەسێ ئەگەر خێزانداریش بێت بۆی هەیە وەسیەتنامەیەک بنوسێ ومیراتی خۆی بداتە هەر یەکێک کە بیەوێت .

PUKmedia بورهان ئەمین_ئەڵمانیا

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket