riklam

هه‌وڵه‌ ئیداریه‌كان بۆ كردنه‌وه‌ی مه‌رزی تیله‌كۆ به‌رده‌وامن

ئابوری 11:09 AM - 2019-05-09
.

.

چوارشه‌ممه‌ 8ی ئایاری 2019 عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی سه‌ردانی ئیداره‌ی گه‌رمیانی كرد و له‌گه‌ڵ یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان كۆبووه‌وه‌ ، به‌ڕێوه‌به‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی پێش سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئیداره‌ی گه‌رمیان به‌شێوه‌یه‌كی مه‌یدانی له‌گه‌ڵ به‌ڕێوبه‌ری ناحیه‌ی مه‌یدان سه‌ردانی مه‌رزی تیله‌كۆیان كردبوو ، 

عه‌مید سالار عه‌بدوڵا به‌ڕێوبه‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی سه‌باره‌ت به‌ چۆنێتی كردنه‌وه‌ی مه‌رزه‌كه‌ ڕایگه‌یاند: له‌به‌رواری 10ی نیسانی 2019 سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق سه‌ردانی كۆماری ئیسلامی ئێرانی كردووه‌و له‌لایه‌ن كاربه‌ده‌ستانی ئه‌و ووڵاته‌وه‌ داواكراوه‌ ئه‌و مه‌رزه‌ بكرێته‌وه‌.

وتیشی : دواتر حكومه‌تی ناوه‌ندی وه‌فدێكی پێكهێنا كه‌ نوێنه‌ری 12 وه‌زاره‌تی تێدابوو سه‌ردانی مه‌رزه‌كه‌یان كردوو به‌شوێنێكی گونجاوو گرنگیان زانیوه‌.

 

عه‌مید سالار عه‌بدوڵا ئه‌وه‌شی وت:له‌ئێستاشدا كاروباره‌ هونه‌رییه‌كان و دیزاین و نه‌خشه‌ی پێویستی مه‌رزه‌كه‌ له‌ته‌واو بوندایه‌و به‌كردنه‌وه‌شی ده‌رگایه‌كی بازرگانی گرنگ ده‌بێت بۆ ناوچه‌كه‌ به‌تایبه‌تی و كوردستان به‌گشتی.


لای خۆشیه‌وه‌ یونس ئه‌حمه‌د جێگری سه‌رپه‌رشتیاری ئیداره‌ی گه‌رمیان ده‌ست خۆشی له‌ هه‌وڵه‌ به‌رده‌وامه‌كانی به‌ڕێوبه‌ری پاسه‌پۆرتی سلێمانی كرد و به‌ڵێنی پاڵپشتی یه‌كانی ئیداره‌ی گه‌رمیانیشی بۆ ئه‌و بابه‌ته‌ دوپاتكرده‌ه‌وه‌و ڕایگه‌یاند: ئێمه‌ خۆشحاڵین كه‌ مه‌رزێكی دیكه‌ له‌ سنوره‌كه‌مان ده‌كرێته‌وه‌و هه‌رچیمان پێبكریت له‌پێناو خزمه‌تدا به‌هاووڵاتیانی هه‌رێمی كوردستان جێبه‌جێی ده‌كه‌ین.

PUKmedia  تایبه‌ت 

فۆتۆ: كاوه‌ جاسم 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 

 


 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket