riklam

ئه‌مریكا سزای نوێی به‌سه‌ر ئێراندا سه‌پاند

ئابوری 10:05 PM - 2019-05-08
.

.

سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزایه‌كی نوێی ئابوری به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سه‌پاند.

كه‌مێك له‌مه‌وبه‌ر كۆشكی سپی رایگه‌یاند، دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا سزایه‌كی نوێی ئابوری به‌سه‌ر كۆماری ئیسلامی ئێراندا سه‌پاندوه‌، ئه‌ویش به‌هۆی پابه‌ند نه‌بونی ئێران به‌ ده‌ستبه‌رداربونی له‌به‌رنامه‌ ئه‌تۆمییه‌كه‌ی".

سه‌رۆكی ئه‌مریكا بڕیاریداوه‌، هه‌موو جۆره‌ بازرگانیه‌كی "مس و ئه‌له‌منیۆم و ئاسن و پۆڵا" له‌ ئێران قه‌ده‌غه‌ بكات"، واته‌ ڕێگا نادرێت ئێران هیچ كام له‌و جۆره‌ ماددانه‌ هاورده‌ و هه‌نارده‌ بكات".

كۆشكی سپی راشیگه‌یاندوه‌، ئه‌مریكا ڕێگا نادات هیچ وڵاتێك مامه‌ڵه‌ی بازرگانی ئه‌و ماددانه‌ له‌گه‌ڵ ئێراندا بكات.

PUKmedia سكای نیوز

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket