فه‌ڕه‌نسا ئۆفیسێكی هه‌ماهه‌نگی له‌هه‌ولێر ده‌كاته‌وه
ئابوری 09:45 PM - 2019-05-08.
دوای كۆبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ جێگری سه‌رۆك وه‌زیران، ئه‌مڕۆ وه‌فدێكی باڵای فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری كرد‌و بڕیاردرا ئۆفیسێكی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا له‌هه‌ولێر بكرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوار شه‌ممه 8/5/2019، وه‌فدێكی باڵای به‌شی هاوكاریی نێوده‌وڵه‌تیی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا سه‌ردانی وه‌زاره‌تی دارایی ئابووریكرد، له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان، وه‌زیری دارایی و ئابووری كۆبوونه‌وه.
له‌سه‌ره‌تای كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سیلڤی ستوغیل، به‌رپرسی به‌شی هه‌ماهه‌نگی نێوده‌وڵه‌تی دارایی گشتی له وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا باسی له ئامانجی سه‌ردانه‌كه‌ی كرد، كه مه‌به‌ستیانه له‌ئاماده‌كردنی بودجه، وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باج هاوكاری هه‌رێمی كوردستان بكات.
پاشان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێم باسی له‌گرنگی فه‌ڕه‌نسا بۆ هه‌رێمی كوردستان كرد، كه پێشتر له‌قۆناغه جیاوازه‌كان هاوكاری كوردستانی كردوه و به‌گرنگی زانی كه ئه‌و هه‌ماهه‌نگیه به‌رده‌وامی هه‌بێت.
وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، وه‌ك وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری به‌هاوكاری پسپۆڕانی ناوخۆیی و ده‌ره‌وه كار كراوه له‌سه‌ر ده‌روازه‌كان، گومرگ و باج و به سیسته‌مكردنیان و به ئه‌لكترۆنی كردنیان و كارئاسانی ته‌وامانكردوه بۆ زیادكردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كه‌رتی وه‌به‌رهێنان و گه‌شتیاری، بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها پشت به نه‌وت نه‌به‌سترێت وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات، هه‌روه‌ها 15 بانكیش به ئه‌لیكترۆنی كراون و كاركردن تیایاندا به‌رده‌وامه، هه‌وڵی جدیش دراوه بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌كردن به كاش بگۆڕدرێت، چونكه مامه‌ڵه‌كردن به كاش پرۆسه‌ی ئاڵوگۆڕ و كاری رۆژانه‌ی حكومه‌ت و هاوڵاتیان دواده‌خات.
رێباز حه‌ملان، ئاماده‌یی هه‌موو جۆره هاوكاریه‌كی بۆ وه‌فدی میوان ده‌ربڕی، وه‌فدی میوانیش رایانگه‌یاند، به زووترین كات ئۆفیسێكی هه‌ماهه‌نگی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ڕه‌نسا له هه‌ولێر ده‌كرێته‌وه‌و ده‌ستده‌كرێت به هاوكاریه‌كان بۆ ئاماده‌كاری پڕۆژه یاسایی بودجه‌و وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باج.
قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران و وه‌فدێكی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ره‌نسا گه‌یشتنه لێك تێگه‌یشتن بۆ یارمه‌تیدانی حكومه‌تی هه‌رێم له بواره‌كانی چۆنیه‌تی گه‌ڵاڵه‌كردنی بودجه‌و وردبینی و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و رێكخستنه‌وه‌ی باجه‌كان له قۆناغی داهاتوودا.
ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه، له میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا كه 7-5-2019، له هه‌ولێر له‌نێوان قوباد تاڵه‌بانی و وه‌فدێكی به‌شی هاوكاری نێوده‌وڵه‌تی وه‌زاره‌تی دارایی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو، جێگری سه‌رۆك وه‌زیران داوایكرد فه‌ره‌نسییه‌كان هاوكاری حكومه‌تی هه‌رێم بن له داڕشتنی پرۆژه‌یاسای بودجه‌و چاودێریكردنی خه‌رجییه‌كان و چۆنییه‌تی وردبینیكردنیان، وه‌فده‌كه‌ی فه‌ڕه‌نساش لای خۆیانه‌وه به‌ڵێنیاندا له‌ماوه‌ی دوو مانگدا بۆ راوێژدان به حكومه‌تی هه‌رێم پسپۆڕه‌كانی خۆیان بنێرنه هه‌رێمی كوردستان.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی جه‌ختی كرده‌وه بۆ نه‌هێشتنی كورتهێنانی بودجه حكومه‌ت پێویستی به‌ڕاهێنانی كارمه‌نده‌كان و هه‌مواركردنه‌وه‌ی یاسا كۆنه‌كان هه‌یه كه هه‌ندێكیان مێژووی ده‌ركردنیان ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ساڵانی چله‌كان و له‌گه‌ڵ گۆڕانكارییه‌كانی ئێستادا نایه‌نه‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا هه‌ردوولا جه‌ختیان له به ئه‌له‌كترۆنیكردنی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌تی هه‌رێم و چاكسازیكردن له شێوازه‌كانی كۆكردنه‌وه‌ی باج كرده‌وه كه كێشه‌یه‌كی هاوبه‌شی هه‌ردوو حكومه‌تی هه‌رێم و ناوه‌نده له‌یه‌ك كاتدا.
بڕیاردرا له سه‌ره‌تای ده‌ستبه‌كاربوونی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمدا فه‌ڕه‌نسییه‌كان سیمینارێكی گه‌وره له‌گه‌ڵ حكومه‌ت رێكبخه‌ن بۆ یارمه‌تیدانی هه‌رێم له دۆسیه داراییه‌كانی په‌یوه‌ست به بودجه‌و خه‌رجی به‌شێوه‌یه‌كی دروست.
له به‌شێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌دا قوباد تاڵه‌بانی ئاماژه‌یدا به گرنگی كه‌رته‌كانی كشتوكاڵ و گه‌شت و گوزار به شێوه‌یه‌ك كه ده‌بێت له بودجه‌كانی داهاتوودا گرنگی ته‌واو به‌م دوو كه‌رته بدرێت و كۆتایی به‌و په‌راوێزخستنه بهێنرێت كه له دواین پڕۆژه‌ی بودجه‌دا ته‌نها له 2% ی بودجه بۆ كه‌رتی كشتوكاڵ ته‌رخانكرابوو.
ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه درێژكراوه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی هه‌فته‌ی پێشووی قوباد تاڵه‌بانییه له‌گه‌ڵ وه‌فدێكی فه‌ڕه‌نسی و به‌شێكه له هه‌وڵه‌كانی جێگری سه‌رۆك وه‌زیران بۆ هێنانی راوێژكاری بیانی به مه‌به‌ستی چاكسازیكردن له كه‌رتی دارایی هه‌رێمی كوردستان.
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27 -
مه‌ڵبه‌ندی دیراساتی یه‌كێتی تواناسازی حزبی بۆ خوێندنی باڵا ده‌ستپێكرد
05:26 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
یەکێتی و حزبی شیوعی چین تەئکید لەپتەوکردنی پەیوەندییەکانیان دەکەنەوە
10:17 PM - 2024-03-27
زۆرترین خوێنراو
-
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28 -
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
کوردستان 03:46 PM - 2024-03-28 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی ئەحمەد خدر
پرسەنامە 03:03 PM - 2024-03-28 -
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
کوردستان 12:56 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
کوردستان 11:57 AM - 2024-03-28 -
یەکێتی و رەوتی حیکمە دوا پێشهاتەکان تاوتوێ دەکەن
ی ن ک 10:21 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
کوردستان 11:58 PM - 2024-03-27