riklam

ئەمریكا لەپشتیوانیكردنی هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە بەردەوامدەبێت

ی.ن.ک‌‌ 04:06 PM - 2019-05-08
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ  چوار شەممە 8-5-2019 سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە  شاری ھەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی بالیۆزخانەی ئەمریكا   كە پێكهاتبوون لە هەر یەك لە خاتوو دانوسیا هوبە بەرپرسی بەشی سیاسی لە بالیۆزخانەی ئەمریكا لە بەغداد  و خاتوو  سلڤیا ئێرێز  بەرپرسی بەشی سیاسی لە كونسلخانەی ئەمریكا ژە هەولێر
لە دیدارێكی نێوان ھەردوولادا بەدرێژی بارودۆخی سیاسی عیراق و ھەرێمی كوردستان گفتووگۆی لەبارەوەكرا، بەتایبەتیش بارودۆخی دوای ھەلبژاردنی پەرلەمانی كوردستان  و چۆنیەتی دامەزراندنی حكومەتی نوێی هەرێمی كوردستان .

سەرەتا سەعدی ئەحمەد پیرە ئەندامی مەكتەبی سیاسی و لێپرسراوی مەكتەبی پەیوەندییە گشتییەكانی یەكێتی نیشتیمانی كوردستان بە گرنگی و بایەخێكی زۆرەوە تیشكی خستە سەر رۆڵی بالیۆزخانەی  ئەمریكا  كە لە ماوەی رابردوودا هاوكارێكی باش و بەهێز بوون هەم بۆ بەهێزتربوونی دەزگا و دامەزراوە حكومیەكان هەم بۆ گەشەپێدانی پەیوەندییەكانی لایەنەسیاسیەكان و پرۆسەی سیاسی بەئاراستەی ئاشتی و بەرقەراربوونی سەقامگیری سیاسی.

لای خۆیانەوە وەفدەكەی بالیۆزخانەی  ئەمریكا لەهەرێم پشتیوانی تەواوی وڵاتەكەیان دووپاتكردەوە و و رایانگەیاند ئەوان لەچوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی بەردەوام دەبن لەهاوكاری و پشتیوانی كردنی هێزەكانی عیراق و پێشمەرگە لەشەڕی دژ بە تیرۆر ، هەروەها خوازیاری تەبایی و یەكریزی نێوان هێز و لایەنە سیاسیەكانی كوردستانن.


PUKmedia  دەرباز ستار

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket