riklam

پێكهێنانی حكومەتی هەرێم

بیروڕا 02:15 PM - 2019-05-08
.

.

كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان لەدوای هەڵبژاردنەوە تا مەزرۆی ئەوەبوون بەزووی پەرلەمانی هەڵبژێردراوی كوردستان بكەوێتە  گەڕ و دەست بەكار بێت بۆ پێك هێنانی كابینەی (9) كارنامەی خۆی ڕابگەیەنێ‌  لایەنەكان ئەو بەڵێنانەی داویانە بە خەڵك لەبانگەشەی هەڵبژاردندا بیخەنە كارنامەی حكومەتی نوێ‌ ی هەرێم.

چین و توێژەكانی كۆمەڵگای كوردستان لەچاوە ڕوانی و دڵە ڕاوكێدابوون بەجۆرێك دواكەتنی كاریگەری هەبووە بۆ دواكەوتنی جوڵەی بازاڕ و بازرگانی و وەبەر هێنان تەنانەت لەڕوی دەرونیشەوە كاریگەری هەبوەە بۆ سەر كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان.

بەڵام خۆشبەختانە سەرئەنجام یەكێتی و پارتی گەیشتنە ڕێكەوتنی بۆ پێك هێنانی حكومەتی بەبەشداری بزوتنەوەی گۆڕان.

واژوكردنی رێكەوتننامەی یەكێتی و پارتی بۆ پیك هێنانی حكومەت  مژدە بەخش بوو بۆ كۆمەڵانی خەڵكی خەڵكی كوردستان دڵنیابوون كە سەقام گیری ئیداری و سیاسی و ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ هەرێمی كوردستان لەچوار ساڵی حوكم ڕانی داهاتوو.

 ئەم ڕێكەوتنامەیە جوڵەی بازاڕ و بازرگانی خستە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان.

ئەوەی ماوە پێك هێنانی حكومەتە لەسەر بنەمای هاوبەشی ڕاستەقینە و بەگەڕخستنی سەرجەم دام و دەزگاكانی میری خۆمان لەسەر شێوازی كارنامەی چاكسازی و پاكسازی و بۆ خزمەتی زیاتری سەرجەم چین و توێژەكانی كۆمەڵگەی كوردستان حكومەتی  تۆكمەی پیتەو دابمەزرێ‌،بەتایبەتی لەم بارودۆخە هەستیارەدا كەناوچەكە پیادا تێ ئەپەڕێ‌ هەرێمی كوردستان  پێویستی بەسەقام گیری ئابوری و ئیداری و سیاسی سەقام گیری ئارامی و ئاشتی هەیە بۆ ئەوەی هەرێمی كوردستان لەهەر ئەگەرێكی نەخوازراو سەركەوتوانە دەربازبێت.

عبدالله حاجی سعید

یاریدەدەری سكرتێری

گشتی بۆكاروباری

بازرگانی و كاسبكاران

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket