ناوبژیوانانی كێبڕكێی فێستیڤاڵی نێوده‌وڵه‌تی فیلمی وارش ناسێنران
ئەدەب وهونەر 10:37 PM - 2019-05-07.
"ئه‌میر تووده روستا"، "نیما جاویدی"، "ته‌ناز ته‌باته‌بایی"، "مێهدی مونیری" و "جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی" ناوبژیوانی كردنی به‌رهه‌مه‌كانی به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" له ئه‌ستۆیان دایه.
به پێی راپۆڕتی لێژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كان و راگه‌یاندنی نۆهه‌مین فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش"، پێنج سینه‌ماكاری ئێرانی به رێژه‌ی 53 فیلمی به‌شی كێبڕكێی نه‌ته‌وه‌یی نۆهه‌مین خولی فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی "وارش" ناوبژیوانی ده‌كه‌ن. "ئه‌میر تووده رووستا"، "نیما جاویدی"، "ته‌ناز ته‌باته‌بایی"، "مێهدی مونیری" و "جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی" ئه‌ندامانی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی ئه‌م رووداوه سینه‌ماییه پێك دێنن.
ئه‌میر تووده رووستا
"ئه‌میر تووده رووستا" له‌دایكبووی ساڵی 1982 رێكه‌وتی 1361ی هه‌تاوی له كه‌ره‌ج و ده‌رچووی به‌شی ئه‌ده‌بیاتی شانۆگه‌ری له زانستگای سووره‌ی تارانه. له به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌و ده‌توانرێ به كورته فیلمه‌كانی "سه‌ڵام به‌ڕێز ئه‌یوه‌ل" ، "تلڕلۆ" واته (پرشنگدار) ، "رادیۆلۆژی یه‌ك پۆرتره" و "جێگای من له نێو ژوور رابخه" و هتد و فیلمی سینه‌مایی "پات" ئاماژه بدرێت.
فیلمه‌كانی ئه‌و تا ئێستا له فێستیڤاڵه‌كانی تۆكیۆ (ژاپۆن)، وه‌رشۆ (پۆڵه‌ندا)، سائۆپائۆلۆ (به‌ڕازیل)، تفلیس (گورجستان)، واشنگتۆن دی سی (ویلایه‌ته یه‌گرتووه‌كانی ئه‌مریكا) و تره‌نسیلوانیا (رۆمانی) نمایش كراوه.
به‌ده‌ستهێنانی خه‌ڵاتی تایبه‌تی لێژنه‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی سیلویتی فه‌ره‌نسا 2016، رێزگرتنی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانی فێستیڤاڵی تره‌نسیلوانیای رۆمانی 2014 و هه‌ڵبژارده‌ی فێستیڤاڵی شۆرت شۆرتزی تۆكیۆی ژاپۆن 2016 بۆ فیلمی "جێگای من له نێو ژوور رابخه"، ته‌ندیسی باشترین فیلمی فێستیڤاڵی 60 چركه‌یی كۆپێنهاگی دانیمارك 2014 بۆ فیلمی "ئاشتی و جه‌نگ"، ته‌ندیسی باشترین كورته فیلمی چیرۆكیی فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران 1384 و ته‌ندیسی باشترین كورته فیلمی ده‌یه‌مین جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما و فیلمی هه‌ڵبژارده‌ی سێهه‌م له فێستیڤاڵی نه‌ته‌وه‌كانی نه‌مسا 2007 بۆ فیلمی "تلڕلۆ" واته (پرشنگدار) له زومره‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانی ئه‌و دێته ئه‌ژماردن.
هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌ی هه‌ڵبژاردن و ده‌سته‌ی ناوبژیوانی چواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی نه‌ته‌وه‌یی خوێندكاری، فێستیڤاڵی كورته فیلمی تاران، فێستیڤاڵی فیلمی ره‌زه‌وی، جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی پیشه‌سازی و ته‌كنه‌لۆژیا، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی شار، فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی فیلمی رشد واته گه‌شه و ده‌بیری و به‌رپرسیارێتی هه‌شته‌مین جه‌ژنی سه‌ربه‌خۆی كورته فیلمی ماڵی سینه‌ما له زومره‌ی به‌رپرسایه‌تییه‌كانی ئه‌و بووه.
نیما جاویدی
نیما جاویدی له‌دایكبووی ساڵی 1979 رێكه‌وتی 1358ی هه‌تاوی له بیجنۆرد و خاوه‌نی بڕوانامه‌ی ئه‌ندازیاریی میكانیكه. ئه‌و ئه‌ندامی فه‌رمی ئه‌كادیمیای فیلمی ئاسیا پاسیفیك، ئه‌ندامی بنكه‌ی ده‌رهێنه‌رانی ماڵی سینه‌مای ئێران، بنكه‌ی سیناریۆنووسانی ماڵی سینه‌مای ئێران و ئه‌نجومه‌نی كورته فیلمی ماڵی سینه‌مای ئێرانه. هه‌روه‌ها ئه‌ندامێتی له ده‌سته‌ی ناوبژیوانی به‌شی سه‌ره‌كیی په‌نجاوچواره‌مین فێستیڤاڵی فیلمی خیخۆن له ئیسپانیا، به‌شی سه‌ره‌كیی نۆزده‌هه‌مین فێستیڤاڵی فیلمی تفلیس له گورجستان له كارنامه‌یدا هه‌یه. نووسین و ده‌رهێنانی فیلمی سینه‌مایی "سوورپێست" دوایین چالاكیی كاریی ئه‌وه.
جاویدی تا ئێستا توانیویه‌تی خه‌ڵاتی هره‌می زێڕینی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی قاهیره، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له ئه‌كادیمیای خه‌ڵاته‌كانی سینه‌مایی ئاسیاپاسیفیك، خه‌ڵاتی باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی فیلمی ستۆكهۆڵم، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له روانگه‌ی بینه‌ران له فێستیڤاڵی ئارس له پۆڵه‌ندا، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنان و باشترین سیناریۆ له فێستیڤاڵی فیلمی خیخۆن له ئیسپانیا، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له روانگه‌ی ئه‌نیستیتۆی نه‌ته‌وه‌یی زمان و خوێندنه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی فه‌ره‌نسا، سیمورغی بلوورینی خه‌ڵاتی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانان له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، خه‌ڵاتی باشترین فیلم له فێستیڤاڵی فیلمی وارش و خه‌ڵاتی باشترین كورته فیلمی ئاسیا له فێستیڤاڵی نێونه‌ته‌وه‌یی كورته فیلمی تاران و هتد به‌ده‌ست بێنێت.
ته‌ناز ته‌باته‌بایی
ته‌ناز ته‌باته‌بایی له‌دایكبووی ساڵی 1983 رێكه‌وتی 1362ی هه‌تاوی له تاران و ده‌رچووی ده‌رهێنانی شانۆیه. له زومره‌ی به‌رهه‌م گه‌لی سینه‌مایی ئه‌م ئه‌كته‌ره ده‌توانرێ به "سوورا و سپیاوی خه‌ست" ، "رۆخی دێوانه" ، "هه‌را و تووڕه‌یی" ، "ویلاییه‌كان" ، "نیشته‌جێی نهۆمی ناوه‌ندی" و "مه‌رگی ماسی" ئاماژه بدرێت.
ئه‌و تا ئێستا توانیویه‌تی چه‌ندین خه‌ڵاتی وه‌كوو باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران، باشترین ئه‌كته‌ری ژنی كۆمیدیای ته‌له‌ڤیزیۆنی، دیپلۆمای شانازیی جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران، له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له فێستیڤاڵی ژنانی سه‌ربه‌خۆی ئه‌مریكا، له‌وحه‌ی رێزلێنانی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری یه‌كه‌می ژن له فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی ئێرانی سانفڕانسیسكۆ و ته‌ندیسی باشترین ئه‌كته‌ری ده‌وری ته‌واوكه‌ری ژن له جه‌ژنی ئه‌نجومه‌نی ره‌خنه‌گران و نووسه‌رانی سینه‌مای ئێران به‌ده‌ست بێنێت. ته‌باته‌بایی تا ئێستا سێ جار بۆته ناوزه‌دی وه‌رگرتنی خه‌ڵات له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر.
مێهدی مونیری
مێهدی مونیری له‌دایكبووی ساڵی 1974 رێكه‌وتی 1353ی هه‌تاوی له بابول و ده‌رچووی به‌شی ده‌رهێنان له كۆلێژی ده‌نه و ره‌نگی ئێرانه. ئه‌و بۆ ماوه‌ی 7 ساڵ له رایه‌ڵه‌ی كه‌ناڵی سێی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران وه‌كوو ده‌رهێنه‌ر چالاكی هه‌بووه و له دوای ئه‌وه تا ئێستا له رایه‌ڵه‌ی كه‌ناڵی به‌ڵگه‌فیلمی ته‌له‌فیزیۆنی ئێران خه‌ریكی كار و چالاكییه.
فیلمی دیكۆمێنته‌ری و به‌ڵگه‌فیلمه‌كانی "ئه‌میری خونێش" ، "پووره ئامینه" ، "كرب" ، "سووگ و سه‌ماع" و "تینار" له زومره‌ی به‌رهه‌مه‌كانی ئه‌وه. مونیری هه‌روه‌ها خه‌ریكی ئاماده‌كردنی دوو به‌ڵگه‌فیلمی "سیوا" و "ویشار"ـه.
سیمورغی بلوورینی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له فێستیڤاڵی فیلمی فه‌جر، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلم له جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، خه‌ڵاتی باشترین به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له جه‌ژنی ماڵی سینه‌ما، خه‌ڵاتی باشترین ده‌رهێنانی به‌ڵگه‌فیلمی درێژ له فێستیڤاڵی نێونه‌توه‌یی سینه‌ما حه‌قیقه‌ت، خه‌ڵاتی باشترین فیلمی یونێسكۆ له رێوڕه‌سمی خه‌ڵاتی ئاسیا پاسیفیك له ئوستڕاڵیا، ته‌ندیسی رێزلێنانی تایبه‌تی ده‌سته‌ی ناوبژیوانانی فێستیڤاڵی جیهانیی فیلمی كارلۆوی واری له كۆماری چیك، باشترین فیلمی فێستیڤاڵی فیلمه‌كانی ئێرانی له تۆرنتۆی كه‌نه‌دا، خه‌ڵاتی زێوینی رێمی له فێستیڤاڵی فیلمی وۆرد فێست هیۆستۆن له ئه‌مریكا، پله‌ی یه‌كه‌می فێستیڤاڵی فیلمی وارش، دیپلۆمای شانازیی و خه‌ڵاتی به‌هره‌كانی لاوان له فێستیڤاڵی به‌ڵگه‌فیلمی كیش و هتد به‌شێك له خه‌ڵاته‌كان و شانازییه‌كانی ئه‌م سینه‌ماكاره‌یه.
جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی
جیهانگیر نه‌سری ئه‌شره‌فی له‌دایكبووی ساڵی 1957 رێكه‌وتی 1336ی هه‌تاوی له بێهشه‌هر له پارێزگای مازه‌نده‌ران. ئه‌و نووسه‌ری بواری خه‌ڵكناسی، گه‌لناس، گه‌لناسی بواری مۆسیقا، دامه‌زرێنه‌ر، دیزاینه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاری زانستنامه‌ی ته‌به‌رستان و مازه‌نده‌رانه. ئه‌شره‌فی به نزیكه‌ی چوار ده‌یه تێكۆشان و چالاكییه‌كانی پیشه‌یی، زیاتر له 50 كتێب و به‌رهه‌می توێژینه‌وه‌یی، فه‌رهه‌نگی و هونه‌ری سه‌باره‌ت به فه‌رهه‌نگی گه‌لانی ئێرانی و فه‌رهه‌نگی نه‌ته‌وه‌یی هه‌یه. ئه‌م به‌رهه‌مانه له چوارچێوه‌ی نووسراو، بیستراو و بینراودا چاپ و بڵاوكراونه‌ته‌وه. له زومره‌ی ئه‌م به‌رهه‌مانه ده‌توانرێ فه‌رهه‌نگی وشه‌كانی ته‌به‌ری و وازیگاه ناو ببرێت.
له هه‌ره دیار و به‌رچاوترین توێژینه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌كانی فه‌رهه‌نگی، گه‌لناسی و گه‌لناسی بواری مۆسیقای ئه‌م توێژه‌ره ده‌توانرێ به گه‌وه‌سانی پارسی، لێكدانه‌وه‌ی خونیاگه‌ری و ئاوازچڕین و چیرۆك گێڕانه‌وه له ناوچه‌كانی ئێران، خونیاگه‌ری و ئاوازچڕینی نه‌ورۆزی، كۆچ، شانۆگه‌ری و مۆسیقا له ئێران‌دا، وشه‌نامه‌ی گه‌وره‌ی ته‌به‌ری، مێژووی ئه‌ده‌بیات و هونه‌ری ئێران ئاماژه بدرێت.
ئه‌شره‌فی تا ئێستا به‌ڕێوه‌به‌ری چه‌ندین فێستیڤاڵی فه‌رهه‌نگی، هونه‌ری و مۆسیقایی نه‌ته‌وه‌یی و نێونه‌ته‌وه‌یی له ئێران له ئه‌ستۆی دابووه.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: لیژنە بۆ رووداوی کوشتنی خەسرۆ گەردی پێکبهێنرێت
04:57 PM - 2024-04-25 -
وەسفییە... ماندوویەکی رووخۆش
12:25 PM - 2024-04-25 -
راپۆرتێكی دیكه‌ی نێوده‌وڵه‌تی له‌سه‌ر خراپی ئازادی له‌هه‌رێم بڵاوده‌كرێته‌وه
10:33 AM - 2024-04-25 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
05:13 PM - 2024-04-24
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
زۆرترین خوێنراو
-
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە هەولێر بەشداری ژمارەیەک پرسە دەکات
پرسەنامە 09:17 PM - 2024-04-24 -
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
کوردستان 08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
کوردستان 07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
کوردستان 06:05 PM - 2024-04-24 -
پرسەنامەی قوباد تاڵەبانی بۆ خانەوادەی شەیدا سەید شۆڕش
پرسەنامە 05:37 PM - 2024-04-24 -
لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 -
سوپاسنامەیەک لە بنەماڵەی عەلی شامار و وەسفیە بەنی وەیس-ەوە
ی ن ک 05:11 PM - 2024-04-24 -
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24