riklam

عادل عه‌بدولمه‌هدی: پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم ده‌نێرین

ئابوری 05:50 PM - 2019-05-07
.

.

سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق رایگه‌یاند: په‌یوه‌ندییه‌كی زۆر باشمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌و به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019، پاره‌ی ته‌رخانكراو بۆ هه‌رێم ده‌نێرن.

ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 7-5-2019 عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌ كۆنگره‌ی رۆژنامه‌نووسی هه‌فتانه‌ی خۆیدا له‌ شاری به‌غدا ته‌ئكیدیكرده‌وه‌، پاره‌ی ته‌رخانكراو به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019 بۆ هه‌رێمی كوردستان ده‌نێرن.

عادل عه‌بدولمه‌هدی راشیگه‌یاند: هه‌ندێك تێڕوانینی جیاوازمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان هه‌یه‌، به‌ڵام له‌ گفتوگۆداین و په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان له‌ ئاستێكی زۆر باشدایه‌.

هه‌روه‌ها وتی: له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ په‌یوه‌ندییه‌كی باشمان هه‌یه‌و هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ به‌رده‌وامده‌بن له‌ ئه‌نجامدانی ئۆپراسیۆنه‌كان.

 ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، ئۆپه‌راسیۆنی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ دژی داعش ئه‌نجامداوه‌، ئاشكراشكرد كه‌ هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عیراق له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌ بۆشاییه‌ ئه‌منییه‌كانیان پڕكردووه‌ته‌وه‌.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket