"دشداشه" له‌به‌ره‌كانی كه‌ركوك
بیروڕا 12:49 PM - 2019-05-07.
ئه‌وه‌ی ئێستا سه‌ردانی كه‌ركوك بكات و پیاسه‌یه‌ك به‌ناو شاره‌كه‌دا بكات یان بچێته هه‌ر فه‌رمانگه، نه‌خۆشخانه، بازاڕ، باخچه‌یه‌كییه‌وه هه‌ست به‌گۆڕانێك ده‌كات به‌راورد به سه‌رده‌می به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر، گۆڕانه‌كه له‌دیمه‌نی شه‌قامه‌كان یان كۆڵانه‌كان یاخوود له‌شێوازی ژیانی كه‌ركوكییه‌كاندا نییه، به‌ڵكو زیادبوونی عه‌ره‌به دشداشه له‌به‌ره‌كان و كه‌مبوونه‌وه‌ی كورده قات و شه‌رواڵ له‌به‌ره‌كانه!
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه له كه‌ركوكم، گوزه‌رێكم به‌ناو بازاڕه سه‌ره‌كییه‌كانیدا كرد، رێم كه‌وته نه‌خۆشخانه‌و باخچه و هه‌ندێك له‌شوێنه‌كانی تری. ئه‌وه‌ی له هه‌موو شتێك زیاتر سه‌رنجی راكێشام زۆریی ژماره‌ی ئه‌و عه‌ره‌بانه‌یه كه"دشداشه"یان له‌به‌ردابوو، هاوكات له‌گه‌ڵ كه‌متر به‌دیكردنی ئه‌و كوردانه‌ی جلوبه‌رگی كوردیان له‌به‌ردابوو.
ئه‌و سه‌رنجه‌م لای هه‌ندێك له هاوڕێیانم باس كرد، وتم نه‌وه‌ك من هه‌ڵه‌بم و به‌ڕێكه‌وت ئه‌و هه‌موو دشداشه له‌به‌رانه‌م به‌رچاوكه‌وتبێت، كه‌چی ئه‌وانیش هه‌مان تێڕوانینان هه‌بوو، ته‌نانه‌ت یه‌كێكیان وتی: ئه‌ی نازانی له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه دشداشه له‌به‌ر له‌كه‌ركوكدا باریووه؟
له‌نێو نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاره‌كه‌دا كه خۆشبه‌ختانه هێشتا ناوه‌كه‌ی به‌كوردی ماوه‌ته‌وه‌و وه‌كو به‌ڕێوه‌به‌ره كورده‌كانی فه‌رمانگه‌كان ته‌عریب نه‌كراوه، ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆر دشداشه له‌به‌رم بینی، ته‌نانه‌ت ئێوارانێكی له‌نێو هۆڵی نهۆمی سێهه‌می نه‌خۆشخانه‌كه‌دا دانیشتبووین له‌پڕ یه‌ك ریزی درێژ دشداشه له‌به‌ر یه‌ك له‌دوای یه‌ك هاتن و سه‌ردانی نه‌خۆشێكیان كرد، ریزه‌كه ئه‌وه‌نده دوور‌و درێژ بوو، وای له من و چه‌ند خزمێكم كرد كه له‌گه‌ڵمدابوون كۆنترۆڵ له‌ده‌ست بده‌ین و پێبكه‌نین، به‌ڵام نه‌مانهێشت ئه‌وان بزانن، نه‌وه‌ك هه‌ستیان برینداربكه‌ین و سه‌ره‌نجام دووچاری كێشه‌ش بین. دیاره ئێمه رێز له كه‌لتور و جلوبه‌رگ و نه‌ریتی هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌گرین و پێكه‌نینه‌كه‌مان له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتبوو هه‌رگیز به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر كاروانی وا دوورودرێژی دشداشه له‌به‌رمان له‌كه‌ركوكدا نه‌بینیبوو.
له‌دوای 2003ه‌وه تا 16ی ئۆكتۆبه‌ر، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی جلوبه‌رگی كوردی‌یان له‌به‌ر ده‌كرد به‌شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش زیادی كردبوو، هه‌موو بازاڕ و شوێنه جیاجیاكانی كه‌ركوك جمه‌یان ده‌هات له قات و شه‌رواڵ له‌به‌ری كورد. ره‌نگه ئه‌و كاته‌ش عه‌ره‌به‌كان پێیان وتبێتن قات و شه‌رواڵ له‌به‌ری كورد باریووه.
كوردێك كه پانتۆڵ و كراسێكی له‌به‌ردابوو پێی وتم: "من به‌ر له 16ی ئۆكتۆبه‌ر به‌رده‌وام جلوبه‌رگی كوردیم له‌به‌رده‌كرد، به‌ڵام له‌وه به‌دواوه، هه‌میشه به‌مجۆره ده‌رده‌چمه‌ده‌ره‌وه"، ئه‌و هیچ كه‌سێكی نه‌بینیووه به‌هۆی جلوبه‌رگی كوردییه‌وه كێشه‌ی بۆ درووستكرابێت یان توانجی لێدرابێت، به‌ڵام وای به‌باش ده‌زانێت له‌ئێستادا جلوبه‌رگی كوردی له‌به‌رنه‌كات.
له‌شه‌قامی كۆماری كه یه‌كێكه له‌شه‌قامه قه‌ره‌باڵخه‌كانی كه‌ركوك، ژماره‌ی ئه‌و كوردانه‌ی جلوبه‌رگی كوردی‌یان له‌به‌ردابوو به‌په‌نجه‌ی ده‌ست ئه‌ژمارده‌كرا، به‌ڵام جمه‌ی ده‌هات له دشداشه له‌به‌ر. كوردێك بۆی گێڕامه‌وه كه له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه زۆر به‌كه‌می نه‌بێت له‌گه‌ڵ هاوسه‌ره‌كه‌ی و كچه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌یاندا وه‌كو جاران ناچنه شه‌قامی كۆماری، "چونكه لێوان لێوه له دشداشه له‌به‌ر و زۆربه‌یان به‌شێوه‌یه‌كی ئه‌وه‌نده نه‌شیاو ته‌ماشای ئافره‌ت ده‌كه‌ن ده‌ڵێی هه‌رگیز ئافره‌تیان نه‌بینیووه"، ئه‌و كه‌سه وای وت.
هه‌روه‌ك چۆن ئێمه شانازی به‌جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆمانه‌وه ده‌كه‌ین، عه‌ره‌به‌كانیش مافی خۆیانه شانازی به شداشه‌كه‌یانه‌وه بكه‌ن و ده‌شبێت رێزیان لێبگرین. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئاسایی نییه و شیاوی تێرامانه ئه‌وه‌یه هه‌ر كاتێك كورد شاره‌كه‌ی به‌ده‌سته‌وه‌بێت جلوبه‌رگ كوردی له‌به‌ره‌كان زیاد ده‌كه‌ن و گاهێكیش عه‌ره‌ب حاكم بێت دشداشه له‌به‌ر زیاد ده‌كات، ئه‌وه‌ش لووتكه‌ی به‌رجه‌سته‌بوونی بیری تایفه‌گه‌ریی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی نیشان ده‌دات، هاوكات ترۆپكی ئه‌و ململانێ نه‌ته‌وه‌ییه ده‌رده‌خات كه ساڵانێكی دوورودرێژه له كه‌ركوكدا ره‌گی داكوتاوه.
راڤه‌كردنی دیارده‌كه‌ش زۆر سانایه، له 2003ه‌وه كه كورد له‌كه‌ركوك باڵاده‌ست بووه، عه‌ره‌به‌كان نه‌یانوێراوه به‌ئاره‌زووی خۆیان جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆیان له‌به‌ربكه‌ن، ئێستا دوور له‌ده‌سه‌ڵاتی كورد قه‌ره‌بووی 14 ساڵی رابردوو ده‌كه‌نه‌وه و ته‌نانه‌ت زیاده‌ڕۆیش ده‌كه‌ن له‌و كاره‌یاندا، كوردیش 14 ساڵ بوو بێ ترس و دوودڵی جلوبه‌رگی نه‌ته‌وه‌یی خۆی له‌به‌رده‌كرد، به‌ڵام له‌دوای 16ی ئۆكتۆبه‌ره‌وه ترسی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌به‌ركردنی جلوبه‌رگه كوردییه‌كه‌ی كێشه و سه‌رئێشه‌ی بۆ درووست بكات، بۆیه لانیكه‌م به‌كه‌می له‌به‌ری ده‌كات.
تا ئه‌و دۆخ و بیركردنه‌وه‌ش به‌سه‌ر كه‌ركوك و دانیشتوانه‌كه‌یدا زاڵ بێت، ئه‌سته‌مه هیچ نه‌ته‌وه و پێكهاته‌یه‌ك بتوانێت له‌و شاره ده‌وله‌مه‌نده‌ی جیهاندا به‌ئاسووده‌یی بژێت، دووریش نییه رۆژێك له‌ڕۆژان به‌فیتی لایه‌نێكی وابه‌سته‌ی وڵاتانی ئیقلیمی فیتنه‌یه‌كی گه‌وره‌ی تێدا درووست بێت و هه‌مووان تێیدا زیانمه‌ند بن.
فه‌ریق حه‌بیب
PUKmedia تایبه‌ت
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
کوردستان 05:01 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24