riklam

فراكسیۆنی یه‌كێتی: لادان له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ جێی قبوڵ نیه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:31 AM - 2019-05-07
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی تێبینی له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم هه‌یه‌ و ئه‌ندامێكی فراكسیۆنه‌كه‌ش ده‌ڵێت، ئه‌گه‌ر پرۆژه‌كه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان لابدات به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكه‌ین.

شه‌مۆل ئاشتی ئه‌ندامی په‌رله‌مانی كوردستان له‌ فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: هه‌وڵێك هه‌یه‌ له‌ لایه‌ن فراكسیۆنی پارتیه‌وه‌ له‌ پرۆژه‌ یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمدا كه‌بڕیاره‌ سبه‌ینێ له‌لایه‌ن په‌رله‌مانه‌وه‌ ده‌نگی له‌سه‌ربدرێت، ته‌نها ئاماژه‌ بۆ ئه‌وه‌ بكرێت كه‌ سه‌رۆكی هه‌رێم جێگری ده‌بێت، به‌ڵام ته‌نها ناوهێنان لادانه‌ له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ئێمه‌ له‌گه‌ڵی نین.

وتیشی: به‌پێی ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی له‌ نێوان یه‌كێتی و پارتیدا هه‌یه‌، پێویسته‌ سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان دوو جێگری هه‌بێت و له‌ پرۆژه‌كه‌شدا ئاماژه‌ی پێبكرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر پارتی له‌و بڕگه‌یه‌ په‌شیمان بوبێته‌وه‌، ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌ی سبه‌ینێی په‌رله‌مان ناكات و چاوه‌ڕوانكراویشه‌ رێككه‌وتنی یه‌كێتی و پارتی هه‌ڵبوه‌شێته‌وه‌.

ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ یه‌كێتی ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو: له‌كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی لیژنه‌ی یاساییدا نوێنه‌ری فراكسیۆنه‌كه‌مان كه‌ ئه‌ندامن له‌ لیژنه‌كه‌دا داكۆكی له‌ لانه‌دان له‌ په‌یڕه‌وی ناوخۆ ده‌كه‌ن و ئه‌گه‌ر گوێیان لێنه‌گیرا ئه‌وا فراكسیۆنی یه‌كێتی به‌شداری كۆبوونه‌وه‌یه‌ك ناكات كه‌ پرۆژه‌یه‌كی له‌و شێوه‌یه‌ گرنگ به‌ نایاسایی تێپه‌ڕێنرێت.


PUKmedia دیار ستار



ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket