riklam

مووچه‌ی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت

ئابوری 09:56 AM - 2019-05-07
.

.

ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه‌ 7-5-2019 وه‌زاره‌تی دارایی مووچه‌ی مانگی شوباتی هێزه‌كانی 70 و 80 ی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شده‌كات.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: دوای ئه‌وه‌ی دوێنی مووچه‌ی دیوانی وه‌زاره‌ت و لیواكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ دابه‌شكرا، ئه‌مڕۆ مووچه‌ی مانگی شوباتی هێزه‌كانی 70 و 80 دابه‌شده‌كرێت.

وه‌زاره‌تی دارایی له‌مووچه‌ی پێنج مانگی رابردووی ئه‌مساڵ ته‌نها توانیویه‌تی مووچه‌ی دوو مانگ دابه‌شبكات، ئه‌مه‌ش له‌كاتێدایه‌ تا ئه‌مڕۆ 7-5-2019 ته‌نها مووچه‌ی مانگی شوباتی یه‌ك وه‌زاره‌تی دابه‌شكردوه‌ كه‌ وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌یه‌.

 

PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket