riklam

وه‌فدێكی ژووری بازرگانی سلێمانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆمار كۆده‌بنه‌وه‌

ئابوری 09:47 AM - 2019-05-07
.

.

سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند: كێشه‌كانی به‌رده‌م گه‌شه‌كردنی و كه‌رتی پیشه‌سازیی سلێمانیمان خسته‌به‌ر ده‌م سه‌رۆك كۆماری عیراق به‌مه‌به‌ستی چاره‌سه‌ركردنیان.

سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی و عوسمان فه‌تاح ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی كارگێری ژوور،  له‌ كۆشكی سه‌لام له‌ به‌غداد به‌جیا له‌گه‌ڵ سه‌رۆك كۆماری عیراق و جێگری وه‌زیری بازرگانی و پیشه‌سازی عێراق بوونه‌وه‌.

له‌و باره‌یه‌وه‌ سیروان محه‌مه‌د، سه‌رۆكی ژووری بازرگانی و پیشه‌سازی سلێمانی رایگه‌یاند له‌ سه‌ردانه‌كه‌مدا بۆ شاری به‌غداد كۆبونه‌وه‌یه‌كمان له‌گه‌ڵ دكتۆر به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عیراق له‌ كۆشكی سه‌لام ئه‌نجامدا كێشه‌و گرفته‌كانی شاری سلێمانیمان گه‌یانده‌ سه‌رۆك كۆمار به‌تایبه‌تی كێشه‌كانی به‌رده‌م  گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ شاری سلێمانی، كه‌ له‌ ئێستادا ژماره‌یه‌ك كارگه‌ به‌هۆی هاوكاری نه‌كردنی حكومه‌ته‌وه‌ كاره‌كانیان وه‌ستاندوه‌ داوایی هاوكاریمان له‌ سه‌رۆك كۆمار كرد به‌ پێدانی ئه‌و پێداویستیانه‌ی حكومه‌تی عیراقی دابینی ده‌كات بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی.

ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا سه‌رۆك كۆمار پشتیوانی خۆی بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی ده‌ربڕی و ئاماده‌ی نیشاندا به‌پێدانی پێدوایستیه‌كان بۆ گه‌شه‌كردنی كه‌رتی پیشه‌سازی له‌ عیراق و هه‌رێمی كوردستان و شاری سلێمانی، ئاماده‌ی هاوكاریكردنی ته‌واوی نیشاندا تاكو بتوانرێت به‌رهه‌می ناوخۆ زیاد بكرێت.
سیروان محه‌مه‌د راشیگه‌یاند ''سه‌رۆك كۆمار په‌یوه‌ندی كرد به‌ جێگری وه‌زیری بازرگانی پیشه‌سازی عیراق ، عادل، كه‌ بۆ ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ جێگری وه‌زیری بازرگانی پیشه‌سازی كۆبینه‌وه‌ تاوتوێ سه‌رجه‌م كیشه‌ بازرگانیه‌كانمان كرد له‌ نێوان شاری سلێمانی شاره‌كانی باشور و ناوه‌ڕاستی  عیراق هه‌یه‌، به‌ڵێنی چاره‌سه‌ر كردنی به‌په‌له‌ی كێشه‌كانیان  پێداین.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد له‌ كۆبونه‌وه‌كاندا باس له‌ ناوی بازرگانی كرا كه‌ كێشه‌ و گرفتی زۆری بۆ خاوه‌نكارانی كوردستان دروستكردوه‌ كاتێك كه‌سێك ده‌یه‌وێت ناوێكی بازرگانی تۆمار بكات له‌ وه‌زارتی بازرگانی عیراق پێویسته‌ هه‌ماهه‌نگیان هه‌بێت له‌گه‌ڵ ژووره‌ بازرگانیه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ناوانه‌ له‌سه‌رتاسه‌ری عیراقدا دانی پێدابنرێت، كاتێك بازرگانێك داوا ده‌كات ناوێكی تایبه‌ت به‌ خۆی تۆمار بكات، وه‌زارتی بازرگانی عیراق ئاماده‌ی نیشاندا هه‌موو كارێك ده‌كه‌ن بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌ی بازرگانان.

PUKmedia ژووری بازرگانی وپیشه‌سازی سلێمانی

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket