مه‌لا به‌ختیار: هیچ سه‌نگه‌رێك له‌سه‌نگه‌ری یه‌كێتی به‌پته‌وتر نابینم
ی.ن.ک 02:15 PM - 2019-05-06.
مه‌لا به‌ختیار، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، پێشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 6-5-2019، پێشوازی له‌ژماره‌یه‌ك له‌خزمانی هه‌مه‌وه‌ند له‌ده‌وروبه‌ری بازیان‌و باینجان كرد‌و له‌دیدارێكیشدا، پاشئه‌وه‌ی به‌گه‌رمی به‌خێریهێنان، ته‌ئكیدی له‌و دۆستایه‌تی‌و په‌یوه‌ندییه گه‌شه‌ی له‌گه‌ڵ خزمانی هه‌مه‌وه‌ند كردووه، كه مێژوویه‌كی دورودرێژی هه‌یه‌و به‌بایه‌خیشه‌وه مێژووی ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی هه‌ڵسه‌نگاندو هاوكات له‌باره‌ی مێژووی هه‌مه‌وه‌ندییه‌كانیشه‌وه، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌كرد، كه: خزمانی هه‌مه‌وه‌ند دوو مێژوویان هه‌یه، كۆن‌و نوێ. مێژوویه‌كیان، مێژووی هه‌مه‌وه‌ندییه‌كان خۆیانه، كه جێگه‌ی شانازییه، هه‌روه‌ها له‌شۆڕشی نوێشدا، خاوه‌نی مێژوویه‌كی پڕ سه‌روه‌رین‌و ئه‌ویش به‌هه‌مانشێوه جێگه‌ی شانازییه. كه هه‌ردووكیشیان به به‌ره‌نگاریی‌و به‌پیاوه‌تی‌و جوامێری هاتۆته پێشه‌وه‌و وتی: سه‌ردانه‌كه‌شتان به‌بایه‌خه‌وه هه‌ڵده‌سه‌نگێنم، چونكه بۆ من نییه، به‌ڵكو بۆ یه‌كێتی، بۆ كورد‌و كوردستانه‌و چونكه منیش وه‌كو ئێوه پێكه‌وه له‌ناو سه‌نگه‌رو رێبازێكداین خه‌بات‌و تێكۆشان ده‌كه‌ین، بۆیه به‌سه‌ركردنه‌وه‌و یه‌كتر بینین، پرسیار‌و وه‌ڵام، له‌پێناو زاخاودانه‌وه‌ی مێشك‌و هزرمانه بۆ سه‌نگه‌ری كوردایه‌تی‌و یه‌كێتی، كه سه‌نگه‌ری یه‌كێتی، یه‌كێكه له‌سه‌نگه‌ره هه‌ره پته‌وه‌كانی مێژووی نوێی نه‌ته‌وه‌كه‌مان‌و رایگه‌یاند: هیچ سه‌نگه‌رێك، له‌سه‌نگه‌ری یه‌كێتی له‌مێژووی نوێ‌دا، به‌پته‌وتر نابینم.
مه‌لا به‌ختیار، چه‌سپاوی ئه‌و باوه‌ڕه‌شی به‌نمونه‌ی كۆی ئه‌و كاره‌ساتانه هێنایه‌وه، كه به‌سه‌ر ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی یه‌كێتیدا هاتووه، له‌قۆناغه جیاوازه‌كانی سه‌رده‌می شۆڕشی نوێی گه‌له‌كه‌ماندا هه‌ر له‌كیمیاباران‌و ئه‌نفالكردن‌و ڕاگواستن‌و روخاندن‌و گونده‌كانه‌وه تا به‌له‌سێداره‌دانی زۆرترین تێكۆشه‌رو شۆڕشگێڕ‌و شه‌هیدو كه‌مئه‌ندامانی شۆڕشی نوێی یه‌كێتی ده‌گات، كه له‌لاپه‌ڕه‌كانی مێژووی خه‌بات‌و تێكۆشاندا، له‌كوردستان‌و ناوچه‌كه‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستیشدا، نمونه‌یی‌و مایه‌ی شانازیی نه‌ته‌وه‌یشمانه.
رونیشكرده‌وه، كه: بۆ؟ هه‌م له‌سه‌رده‌می شاخ‌و هه‌م له‌دوای راپه‌ڕین‌و له‌شه‌ڕی دژی داعشیشدا، زۆرترین شه‌هید به‌خشینی سه‌نگه‌رو له‌سێداره دراو قه‌تڵ‌و عامكردن‌و وێرانكردن، هه‌ر له‌ناوچه‌كانی یه‌كێتیی بووه؟ له‌به‌رئه‌وه‌ی یه‌كێتیی، ده‌ستوه‌شێن‌و جه‌ربه‌زه بووین، پێشمه‌رگه‌بووین، ئازابووین. بۆیه دوژمنیش هه‌میشه هه‌وڵیداوه تۆڵه‌ی ئه‌و قاره‌مانێتی‌و شۆڕشگێڕییه‌تییه‌مان لێبكاته‌وه‌و وتی: به‌ڵام خۆشبه‌ختانه، سه‌ره‌ڕای هه‌موو به‌دبه‌ختییه‌كانی دوژمن به‌سه‌ریه‌كێتی‌و ناوچه‌كانیدا هێنا، به‌ڵام یه‌كێتی، كۆڵماننه‌داو گه‌یاندمانه راپه‌ڕین، هه‌ڵبژاردن‌و فیدراڵ، ئۆتۆنۆمی كۆتایپێهات‌و فیدراڵیش بوو به ئه‌مری واقیع.
هاوكات جه‌ختیكرده‌وه: نه له‌شاخ، نه له‌دوای راپه‌ڕینیش، یه‌كێتی هیچكات درێغی له‌قوربانیدان نه‌كردووه له‌پێناو پاراستنی ئه‌زمونی كوردستان‌و وتی: ئه‌گه‌ر یه‌كێتیش، پێشه‌نگی دیموكراسی‌و پرۆسه‌ی چه‌سپاندنی نه‌بوایه، ئایا ئه‌و دیموكراسییه‌ی كه هه‌یه، ده‌گه‌یشته ئه‌م ئاسته؟!
له‌درێژه‌ی دیداره‌كه‌شیدا، له‌گه‌ڵ خزمانی هه‌مه‌وه‌ند، لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی، دۆخی ئێستا‌و كۆی هه‌لومه‌رجه‌كه‌شی شرۆڤه كرد، به‌تایبه‌ت گه‌نده‌ڵی كه بۆته مایه‌ی نه‌فره‌تی خه‌ڵك، چونكه دیموكراسی، سیسته‌می یاسا سه‌روه‌ری تێكده‌دات‌و مافی هاووڵاتی پێشێل ده‌كات‌و متمانه‌ش له‌نێوان حكومه‌ت‌و هاووڵاتی و تاك ناهێڵێت‌و ده‌شبێته مایه‌ی بێمتمانه‌یی، بێكاری‌و هه‌ژاریی‌و چه‌وساندنه‌وه‌ش زیاد ده‌كات. هه‌ربۆیه گه‌نده‌ڵی له‌رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستدا، به‌عیراق‌و كوردستانیشه‌وه، بۆته هانده‌ری بێزاری خه‌ڵك‌و تیایدا باسی له‌دوا رووداوه‌كانی به‌شێك له‌وڵاتانی عه‌ره‌بی‌و رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست كرد.
PUKmedia
هەواڵی زیاتر
-
دژەتیرۆر و ئاسایش لەسەر رووداوی تەقینەوەکەی سلێمانی رونکردنەوە دەدات
02:02 PM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
08:31 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
04:42 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
02:20 PM - 2024-04-18
ئەمانەش ببینە
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
09:09 AM - 2024-04-19
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
05:05 PM - 2024-04-18
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
03:49 PM - 2024-04-18
کۆمسیۆن وادەی بانگەشەی هەڵبژاردن دیاریدەکات
10:29 AM - 2024-04-18
زۆرترین خوێنراو
-
پێشمەرگەی دێرین سەردار محەمەد بەسەردەکرێتەوە
ی ن ک 01:01 PM - 2024-04-19 -
پەرلەمانتارە غائیبەکان 160 ملیۆن دینار سزادران
عیراق 10:43 AM - 2024-04-19 -
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە 7 ملیار دینارە
کوردستان 09:09 AM - 2024-04-19 -
د. بڕیار رەشید: تەوتینی مووچە لەهەرێم بە ئاسانی دەکرێت
کوردستان 08:31 PM - 2024-04-18 -
ئەنجومەنی سەرکردایەتی: پاراستن و بەهێزکردنی هەرێم تەنها بەهەڵبژاردن دەبێت
کوردستان 05:05 PM - 2024-04-18 -
كونسوڵی روسیا: یه‌كێتی هێزێكی كاریگه‌ره
کوردستان 04:42 PM - 2024-04-18 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی ئامادەی هەڵبژاردنە
کوردستان 03:49 PM - 2024-04-18 -
وتەبێژی یەکێتی: حکومەت و پەرلەمانێکی کارامان دەوێت
کوردستان 02:20 PM - 2024-04-18