riklam

كۆسره‌ت ره‌سوڵ: ڕه‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان

ی.ن.ک‌‌ 03:00 AM - 2019-05-06
.

.

كۆسره‌ت ره‌سول جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتیی نیشتمانی كوردستان به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی ره‌مه‌زان، په‌یامێك ئاڕاسته‌ی موسڵمانان ده‌كات.


ده‌قی په‌یامه‌كه‌: 

په‌یامێك له‌ كۆسره‌ت ڕه‌سول"ه‌وه‌

‎به‌ناوی خوای گه‌وره‌و میهره‌بان


‎به‌بۆنه‌ی هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان، له‌ ناخی دڵمه‌وه‌ گه‌رمترین پیرۆزبایی ئاراسته‌ی سه‌رجه‌م موسڵمانانی جیهان به‌گشتی و موسڵمانانی كوردستان به‌تایبه‌تی ده‌كه‌م وهیواخوازم مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زان ببێته‌ مایه‌ی خێرو خۆشی بۆ گه‌له‌كه‌مان.

‎هاتنه‌وه‌ی مانگی پیرۆزی ڕه‌مه‌زانی ئه‌مساڵ هاوكاته‌ له‌گه‌ڵ گه‌یشتنه‌ ئه‌نجامی گفتوگۆكانی پێكهێنانی حكومه‌ت و ڕێككه‌وتنی لایه‌نه‌ سیاسییه‌كان له‌سه‌ر پرسه‌ سیاسییه‌كان، هیواخوازم هه‌موومان به‌یه‌كه‌وه‌ ده‌ست له‌ناو ده‌ست كاربكه‌ین بۆ زیاتر خزمه‌تكردنی گه‌له‌كه‌مان و هه‌نگاونان بۆ پێشكه‌شكردنی خزمه‌تگوزاری زیاتر به‌ هاونیشتمانیان و هه‌وڵدانی جدی بۆ باشتركردنی بژێوی ژیانیان، هه‌موو ئه‌مانه‌ش به‌ته‌بایی و یه‌كڕیزی نێوانمان و بره‌ودان به‌ ڕۆحی لێبوورده‌یی ده‌كرێت.

‎جارێكی تر هاتنه‌وه‌ی مانگی پڕ خێرو به‌ره‌كه‌تی ڕه‌مه‌زان له‌سه‌رجه‌م موسڵمانان پیرۆز ده‌كه‌م و ده‌خوازم مانگی سه‌رفرازی و شادی و سه‌ركه‌وتن و پێكه‌وه‌ژیان بێ له‌نێوان سه‌رجه‌م پێكهاته‌و نه‌ته‌وه‌و ئایینه‌ جیاوازه‌كان له‌ كوردستاندا.



‎كۆسره‌ت ڕه‌سول عه‌لی

‎جێگری سكرتێری گشتی

‎یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان


PUKmedia تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket