riklam

لاهور شێخ جەنگی: كاكەییەكان رۆڵیان لەبزوتنەوەی كوردایەتی هه‌بووه‌

ی.ن.ک‌‌ 10:04 PM - 2019-05-05
.

.

لەشاری سلێمانی، لاهور شێخ جەنگی لێپرسراوی ئاژانسی پاراستن و زانیاری-زانیاری هەرێم پێشوازیكرد لە ئیبراهیم ئاغا و شاهین ئاغای كاكەیی و  كۆمەڵێك كەسایەتی كاكەییەكانی عیراق و هەرێمی كوردستان.

لەو دیدارەدا لاهور شێخ جەنگی باسی لەمێژووی ڕەسەنی كاكەییەكان و  ڕۆڵ وخەباتیان لەبزوتنەوەی كوردایەتی وشۆڕشی نوێی گەلی كوردستان بەرزنرخاند و رایگەیاند كاكەییەكان هەمیشە لەبەرەی كوردایەتی دابوون.

دواتر لاهور شێخ جەنگی لەنزیكەوە گوێبیستی كێشەوگرفتەكانی كاكەییەكان بوو  و پشتیوانی خۆی بۆ داواكاری ومافەكانیان دووپاتكردەوە و تەئكیدیشیكردەوە لەوەی دەبێت یەكێتی نیشتیمانی كوردستان چ وەك حزب، چ وەك حكومەت ئەو پۆستانەی لەحكومەتی هەرێمی كوردستان و لەحكومەتی عێراق وەریدەگرێت پشكی كاكەییەكانی تێدا بپارێزێت و نوێنەرایەتی خۆیان هەبێت.

PUKmedia  تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket