riklam

جەخت لەسەر پتەوتركردنی پەیوەندییەكانی هەرێم و هۆڵەندا دەكرێتەوە

ی.ن.ک‌‌ 07:44 PM - 2019-05-05
.

.

ئێوارەی ئەمڕۆ (5/5/2019) حاكم قادر حەمەجان كارگێڕی مەكتەبی سیاسی بەئامادەبوونی شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئەندامی مەكتەبی سیاسی پێشوازیكرد لە (ویلیم كوزین) كونسلی گشتی هۆڵەندا و وەفدێكی هاوڕێ‌، كە لە چەند شارەزاو پسپۆری بوارێكی جیاجیا.

حاكم قادر حەمەجان لە ووتەیەكیدا جەختی لە پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا كردەوەو ڕایگەیاند " هیوادارین پەیوەندییەكان تەنها بواری سیاسی‌و دیپلۆماتی نەبێت‌و  پەرەپێدان لەبوارەكانی كشتوكاڵ‌و ئابوری‌و گەشتوگوزار بوژانەوەی بوارەكانی تریش بگرێتەوە."

هەروەك ئالوگۆڕی كولتوری‌و بازرگانی‌و سوود وەگرتن لە شارەزایی هۆڵەندا بۆ هاوكاری كردنی هەرێمی كوردستان لە بوژانەوەی كەرتە جیاجیاكاندا بەگرنگ ناوبرد.

كارگێڕی مەكتەبی سیاسی ڕاشیگەیاند " سوپاسی هاوكاری‌و پشتیوانیە بەردەوامەكانی هۆڵەندا دەكەین، لەرووی مرۆیییەوە."

لای خۆیەوە شێخ جەعفەر شێخ مستەفا ئاماژەی بەوەدا دۆستایەتی هۆڵەندا‌و كوردستان لەمێژینەیە‌و هاوكاری هۆڵەندا لە رووی مرۆیی‌و سەربازییەوە بۆ كوردستان جێگای ستایشە.

هەروەك ئاماژەی بەوەشدا، لەشەڕی تێكشكاندنی داعشدا، تیمەكانی هۆڵەندا لەرووی مەشق‌و پڕچەك كردنی هێزی پێشمەرگەدا لەگەڵ تیمەكانی تری هاوپەیمانان رۆڵی بەرچاویان هەبووەو سوپاسیان دەكەین.

هیوایشی خواست درێژە بە هاوكارییەكانیان بدەن لە مەشق‌و پڕچەك كردنی پێشمەرگە‌و لەبوارەكانی تردا بەشداربن لە بوژانەوەی هەرێمی كوردستاندا.
كونسلی گشتی هۆڵەندا، پەرۆشی خۆی دەربری بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەكانی نێوان هەردوولا و رایگەیاند: هاوكاری هەرێمی كوردستان دەبین لە بوژانەوەی كەرتی كشتوكاڵ‌و خوێندن‌و پەروەردەو بوارەكانی تردا.

لەبەشێكی تری ووتەكانیدا ئاماژەی بەوەدا، ئامادەن پسپۆرێتی‌و شارەزایی وڵاتەكەیان لە پەرەپێدان‌و بوژانەوەی كەرت‌و بوارە جیاجیاكاندا بخەنە گەڕ.


PUKmedia  راگەیاندنی كارگێڕی مەكتەبی سیاسی
  

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket