riklam

وتەبێژ پشكی وەزارەتەكانی یەكێتی ئاشكرا دەكات

ی.ن.ک‌‌ 06:47 PM - 2019-05-05
.

.

وتەبێژی یەكێتی ئاشكرایدەكات، كە هێشتا كاندیدەكانی بۆ پۆست و وەزارەتەكان یەكلا نەكراونەتەوە، بەڵام بەبێ كۆسپ دەتوانن ئامادە و پێشكەشی كابینەی بكەن.

لەتیف شێخ عومەر وتەبێژی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە لێدوانێكی تایبەتدا بە PUKmedia ی راگەیاند: یەكێتی 6 وەزارەت لەم كابینەیەدا وەردەگرێت، لەگەڵ هەریەك لەپۆستی سەرۆكی پەرلەمان، جێگری سەرۆكی هەریمَ و جێگری سەرۆكی حكومەت و ژمارەیەك دەستە و بریكاری وەزارەت.

وتیشی: هێشتا هیچ ناوێك بۆ كاندیدی پۆست و وەزارەتەكان بەتەواوی یەكلا نەكراونەتەوەو ئەوەش نابێتە كۆسپ و هەركاتێك پێویست بكات یەكێتی پێشكەشی كابینەی دەكات.

لەبارەی ئەو وەزارەتانەی پشكی یەكێتین بۆ PUKmedia ی ئاشكرا كرد، كە یەكێتی پشكی وەزارەتەكانی (پێشمەرگە، خوێندنی باڵا، كشتوكاڵ، پلاندانان، رۆشنبیری، وەزارەتێكی هەرێم) بەردەكەوێت، لەگەڵ ژمارەیەك بریكاری وەزیر و دەستە.

وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند، كە بۆ پرسی یەكلاكردنەوەی كاندیدی پۆست و وەزارەتەكان مەكتەبی سیاسی و ئەنجومەنی سەركردایەتی كۆبوونەوە دەكات.
لەتیف شێخ عومەر ئاماژەی بەوەشدا كە سەرباری ئیمزاكردنی رێككەوتنی یەكێتی و پارتی كۆمەڵیك وردەكاری دیكە ماون،  تا ئێستا قسەمان لەسەر نەكردووە و لەكاتی پێكهێنانی حكومەتدا تاووتوێیان دەكەین.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket