riklam

كۆسرەت رەسوڵ: رێككەوتنەكە بەهیمەتی هەمووان جێبەجێدەكرێت

ی.ن.ک‌‌ 06:00 PM - 2019-05-05
.

.

كۆسرەت رەسوڵ عەلی جێگری سكرتێری گشتی یەكێتی نیشتمانی كوردستان دوای ئیمزاكردنی رێككەوتنی نێوان یەكێتی و پارتی بۆ پێكهێنانی حكومەت لەكۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: پیرۆزباییەكی گەرم لە خەڵكی كوردستان و كەسوكاری شەهیدە نەمرەكان و مەكتەبی سیاسی پارتی دەكەم، بەبۆنەی ئەو رێككەوتننامەیە.

وتیشی: ئەو رێككەوتننامەیە مێژووییە، بەهیمەتی هەموولایەك جێبەجێدەكرێت.

كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند: هیوادارین بەهیمەتی هەموو لایەك بتوانین خزمەتی میللەتەكەمان بكەین، هەموولایەك پێكەوە خزمەتی ئەو خەڵكە بكەین كە وەزعی خراپە و ئابوری كوردستانیش دەبوژێتەوە.


PUKmedia  تاژاو محەمەد

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket