riklam

دارایی جارێكی تر دابەشكردنی مووچە دوادەخات

ئابوری 03:22 PM - 2019-05-05
.

.

جارێكی تر وەزارەتی دارایی دابەشكردنی مووچەی هێزەكانی پێشمەرگەو فەرمانبەران دوادەخات و بڕیارە سبەینێ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشبكرێت.

هەرچەندە حكومەتی عیراق بەپێی پرۆژە یاسای بودجەی 2019ی لەسەرەتای ئەمساڵەوە مووچەی فەرمانبەران و پێشمەرگە كە بڕەكەی 522 ملیار دینارە رەوانەی هەرێم دەكات  و لەدوو مانگی رابردووشدا تەواوكاری مووچەی مانگانەكانی سەرەتایی ئەمساڵی رەوانەی هەرێم كردوە، بەڵام ئێستا كە مانگی ئایارەو بەغداش چوار مووچەی ناردوە، وەزارەتی دارایی هەرێم  مووچەی مانگی كانونی دووەمی 2019ی دابەشكردوە.

بڕیار بوو ئەمڕۆ مووچەی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشبكرێت، بەڵام دابەشكردنی مووچە دواكەوت و بەپێی ئەو زانیارییانەشی لەوەزارەتی داراییەوە دراوەتە PUKmedia، بڕیارە سبەینێ 7ی ئایار مووچەی مانگی شوباتی دیوانی وەزارەتی پێشمەرگەو لیواكان دابەشبكرێت، ئەگەر جارێكی دیكە دوانەخرێت.

هەر بەپێی زانیارییەكان، رۆژی سێ شەممە مووچەی مانگی شوباتی یەكەكانی 70 و 80ی پێشمەرگە دابەشدەكرێت، دوای پێشمەرگەش وەزارەتی پەروەردەو دواتریش تەندروستی، بەڵام تائێستا نازانرێت ئەم هەفتەیە چەند وەزارەت مووچەی مانگی شوبات وەردەگرن.

PUKmedia تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket