riklam

هه‌ردابه‌شبوون

بابەتی گۆڕاو 03:14 PM - 2019-05-05
.

.

هه‌ردابه‌شبوون

× قسه‌كانى له‌ قسه‌ى یه‌كێك ئه‌چن له‌ مه‌لـهادا باسى ئه‌خلاقت بۆ بكات.
× ئه‌گه‌ر بیروباوه‌ڕ موهیم بوایه‌ حیزبه‌كان رێزیان ئه‌گرت.
× له‌ وڵاتێكدا ئه‌ژین كه‌ بێشعور بوی مه‌عناى وایه‌ مورتاحیت.
× كه‌ بۆى نووسیت (هاى) مه‌عناى وانى یه‌ خۆشى ئه‌وێ ى، سه‌دى سه‌د هاوڕێكه‌ى خۆى هێشتا نه‌هاتۆته‌ سه‌ر خه‌ت.
× رۆژه‌كانى ژیانمان له‌ ده‌نكه‌ برنجى پاكستانى ئه‌چن، هه‌موویان رێك عه‌ینه‌ن یه‌كن.
× هه‌قایه‌تى مێشه‌، بۆ ئه‌وه‌ى ده‌سه‌ڵاتدار بیت ئه‌بێ بنه‌ماڵه‌ بیت و بۆ ئه‌وه‌ى بنه‌ماڵه‌ بیت ئه‌بێ ده‌سه‌ڵاتدار بیت.
× تازه‌ترین پۆستى فه‌رهاد: تۆ له‌ جگه‌ره‌ى دواى چایه‌كى خه‌ست و شیرین خۆشتریت.
× داوه‌شاوه‌ هه‌ر دوام ئه‌كه‌وێ و نامگرێته‌وه‌؛ به‌ختت عه‌رز ئه‌كه‌م.
× له‌وه‌ ئه‌چێ ئه‌م سیاسیانه‌ى كورد كاتى خۆى مامۆستاى بیركارى هه‌ر دابه‌شبوونى فێركردبن.
× بۆچى حكومه‌ت دروست نابێ؟ سپره‌ى ته‌ئخیریان لێ داوه‌.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket