riklam

ره‌مه‌زان مانگی خێرو به‌خشنده‌یی

بیروڕا 12:51 PM - 2019-05-05
.

.

مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز جگه‌ له‌وه‌ی مانگی ڕۆژ و خواپه‌رستی یه‌ مانگی لێبورده‌ی و خێر و به‌خشنده‌یشه‌ ئه‌و مانگه‌یه‌ كه‌ خوای په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر مسوڵمانانی پێویست كردووه‌ كه‌ ده‌بێت ده‌وڵه‌مه‌نده‌كان هاوكار و یارمه‌تی ده‌ربن بۆ هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بۆیه‌ كاسبكاران بازرگانان فرۆشیاران ده‌بێت له‌م مانگه‌دا نرخ زیاد نه‌كه‌ن به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه‌ خۆراك خوارده‌مه‌نی ڕۆژانه‌ به‌نرخی گونجاو بگاته‌ ده‌ستی هاوڵاتیان شاری سلێمانی به‌ناوبانگ بووه‌ به‌وه‌ی كه‌ پیاو چاكان و ده‌وله‌مه‌نده‌كان هه‌میشه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان بۆنه‌ ئاینیه‌كان پێداویستیه‌كانی هه‌ژار و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانیان دابین كردووه‌، هاوكاری و هه‌ماهه‌نگی ته‌واو هه‌بووه‌ له‌ نێوان چینو توێژه‌كانی ئه‌م شاره‌دا شاری پڕ مزگه‌وت و ته‌كیه‌ و خانه‌قایه‌ كه‌ ئه‌و شوێنه‌ پیرۆزانه‌ شوێنی هاوكاری هه‌ژاران و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كان بووه‌ جگه‌ له‌وه‌ی شوێنی خواپه‌رستی بوون.

ده‌وڵه‌مه‌ند و سه‌رمایه‌داره‌كان له‌كۆنه‌وه‌ له‌مانگی ڕه‌مه‌زان و بۆنه‌ ئاینیه‌كان هاوكاری ته‌واوی هه‌ژارران و كه‌م ده‌رامه‌ته‌كانی شاری سلێمانی بوون جگه‌ له‌وه‌ی مانگی ڕه‌مه‌زان مانگی به‌ڕۆژوبون و نوێژ و ته‌راویح و خواپه‌رستی یه‌ مانگی زه‌كاته‌ كه‌ مسوڵمانان ئه‌وانه‌ی زه‌كاتیان له‌سه‌ره‌ ئه‌بێت ئاگایان له‌ نه‌خۆش و پیرو په‌ك كه‌وته‌ و خێزانه‌ هه‌ژاره‌كان بێت هیوادارین كۆمه‌ڵگه‌ی كورده‌واری ئه‌م نه‌ریته‌ جوانه‌ فه‌رامۆش نه‌كات به‌هه‌مان ڕێچكه‌ و ڕێبازی كورده‌واری و پیاو چاكان و باو باپیران له‌یاد نه‌كه‌ن به‌تایبه‌تی كاسبكاران بازرگانان فرۆشیاران نرخ له‌سه‌ر هاوڵاتیان زیاد نه‌كه‌ن خۆراك و خوارده‌مه‌نی به‌سه‌رچو نه‌هێننه‌ بازاڕه‌وه‌ به‌ڵكو ژینگه‌ و ته‌ندروستی هاوڵاتیان مسوڵمانن بپارێزن خۆیان بیبه‌ش نه‌كه‌ن له‌ خێر و به‌ره‌كه‌تی مانگی ڕه‌مه‌زانی پیرۆز.
گه‌لی كوردستان ده‌بێت گه‌لێكی هاوچه‌رخ بێت هاوكار و پشتیوان بێت بۆ جێ به‌جێ كردنی یاسا و ڕێساكانی هه‌رێم و ئه‌نجام دانی به‌رنامه‌ و ڕێنمایه‌كانی لایه‌نه‌په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم.

عبدالله حاجی سه‌عید
یاریده‌ده‌ری سكرتێری گشتی بۆكار و باری بازرگانی 


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket