riklam

یه‌كێتی بۆ كه‌ركوك داوایه‌ك له‌به‌غدا ده‌كات

ی.ن.ک‌‌ 08:52 AM - 2019-05-05
.

.

فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌به‌غدا داوای كردنه‌وه‌ی بنكه‌یه‌ك بۆ زیندانه‌ سیاسییه‌كانی كه‌ركوك ده‌كات.

ئه‌ڵماس فازڵ ئه‌ندامی فراكسیۆنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق، به‌ PUKmedia ی راگه‌یاند: سه‌باره‌ت به‌ زیندانه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركوك، نوسراوێكی ره‌سمییمان ئاڕاسته‌ی ده‌زگای زیندانه‌ سیاسیه‌كانی عیراق كردو له‌ نوسراوه‌كدا داوامانكردوه‌ كه‌ دامه‌زراوه‌ی زیندانیانی سیاسی عیراق پێویسته‌ بنكه‌یه‌ك یاخود لیژنه‌یه‌كیان له‌شاری كه‌ركوك هه‌بێت و تاوه‌كو زیندانیانی سیاسی كه‌ركوك بتوانن له‌شاره‌كه‌ی خۆیان مامه‌ڵه‌كانیان بكه‌ن و ناچار نه‌بن بچنه‌ شاره‌كانی دیاله‌ و كوت و بابل و شاره‌كانی خواروی عیراق".

وتیشی:"زیندانه‌ سیاسیه‌كان كه‌ به‌ ژیانی خۆیان قوربانیان داوه‌و له‌ئێستادا به‌هۆی سه‌رانیكردنیان بۆ ئه‌و پارێزگایانه‌ی عیراق ئاسته‌نگی و گرفتی زۆر روبه‌رووی زیندانه‌ سیاسیه‌كانی كه‌ركوك ده‌بێته‌وه‌"، بۆیه‌ ئه‌و كاره‌ی ئێستا ده‌كرێت به‌رانبه‌ر زیاندانه‌ سیاسه‌كانی كه‌ركوك غه‌دره‌ و مایه‌ی قبوڵكردنیه‌ و بێده‌نگیش نابین به‌رانبه‌ری".


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket