riklam

مەلا بەختیار:بەدیلی یەكێتی لەكوردستان نابینم

ی.ن.ک‌‌ 09:33 PM - 2019-05-04
.

.

مەلا بەختیار لێپرسراوی دەستەی كارگێڕی، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 4/5/201 پێشوازی لەژمارەیەك هەڤاڵ‌و كادرو چالاكوانی رێكخراوەیی لەدەڤەری پشدەر كرد‌و لەبارەی راپەڕاندنی ئەركەكانی هەڤاڵ‌و كادری یەكێتیشەوە، بەپێویستیزانی وردی جێبەجێكردنی ئەرك‌و لێپرسراوێتییەكان بن‌و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد: سەرەڕای هەر بارودۆخێك لەكوردستان، بەڵام هێشتا بەدیلی یەكێتی لەكوردستان نابینم! بەدیلی یەكێتیی نە بەمێژوو، نە بەقوربانی، نە بە ستراتیج‌و نە بەئایدۆلۆجییەت نابینم! چونكە وەكو حزب، وەكو شكۆی مێژوویی، ستراتیجی، كۆمەڵایەتی، وەكو خەبات‌و قوربانی بەخشین، یەكێتی نیشتمانیی، یەكێكە لەهەرە حزب‌و هێزە باشەكان‌و پێشەنگێگە لەهەرە پێشەنگە باشەكان‌و ناكرێ‌ ئەم حەقیقەتە لەبیربەرینەوە، هەروەك بەپێچەوانەشەوە نابێ‌ ئەو حەقیقەتە وابكات چاو لەكەموكوڕییەكان بپۆشین! چونكە هیچ كاتێك باشییە مێژووییەكان پاساو نییەو بۆ باشی هەتا هەتایی، بەڵكو بۆ ئەوەیە هەتا دەتوانین دوا ئامانجەكان بەدیدەهێنین، كە ئامانجی دیموكراسی، ئازادی، مەدەنی‌و دادپەوەرییە‌و دەبێ‌ یەكێتیش، یەكێتی، هەموو قۆناغەكان ‌و راپەڕاندنی هەموو ئەركەكان‌و، یەكێتی، پێگەیاندنی هەموو نەوەكان بێ‌. نەك یەكێتیەكی قارەمان لەمێژوودا‌و بەجێماوی رووداوەكانی سەردەم بێ‌. 

لەچوارچێوەی گفتوگۆی دیدارەكەشی لەگەڵ هەڤاڵان‌و كادران‌و چالاكوانەكانی رێكخراوەیی، كە تیایدا بارودۆخ ‌و دوا پەرەسەندنەكانی رووداوەكانی ناوچەكەی، بەلێكدانەوەی رەهەندەكانی رووداوەكان شرۆڤە كرد‌و وتی: هەڤاڵان هیواموایە بەدیقەتەوە سەیری رووداوەكان بكەن، بەتایبەت كە ئێستا ناونیشانی گەورەی ناڕەزایی، راپەڕین‌و خۆپیشاندانی خەڵك، دژایەتیكردنی گەندەڵییە‌و رایگەیاند: لەئێستاوە بۆ ساڵی (2025) ئامانجی ستراتیجی گەلانی ناوچەكە، كۆمەڵەكان‌و چینەكانی ناوچەكە، بەتایبەتی كرێكاران‌و زەحمەتكێشانی ناوچەكە، ئامانجی سەرەكی هەموو سۆسیال دیموكراتەكان، چەپەكان، دیموكراتە راستەقینەكان، دەبێ‌ بەدادپەروەری. 

وتیشی: قۆناغەكانی رابردوو، خەباتی رزگاری بوو، خەباتی نیشتمانی‌و دژایەتی ئیستیعمار بوو، هەروەها لەم وڵاتانە بۆ پەنجا ساڵیش دەچێت قسە لەدیموكراسی دەكرێت‌و سیستەمی دیموكراسی بونیاد دەنرێت، یاسا سەروەربێ‌، ئەمەش لەو وڵاتانەی پێیاندەوترێت رۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لەمەوبەدواوە مادام گەندەڵی بووە بەناونیشانی سەرەكی هاندانی خەڵك، بۆ ناڕەزایی، بۆ راپەڕین‌و خۆپیشاندان، ئیتر ئەم قۆناغە، قۆناغی دژایەتی‌و ریشەكێشكردنی گەندەڵی دەبێت‌و كاتێكیش سەركەوتن بەدیدەهێنێت، ئامانجی زۆرینەی زۆری خەڵك، دادپەروەری دەبێت.

لەكۆتایی دیدارەكەشیدا، رۆشنگەریی‌و هۆشیاركردنەوەی، بە ئامانج بۆ دامەزراندنی دابڕان ناوبردو، وتی: ئەگەر هۆشیاری نەبێ‌، دادپەروەری نابێ‌. دژایەتی نادادپەروەری بونی نابێ‌، دیموكراسی گەشە ناكات. كۆمەڵی مەدەنی، ئازادیی‌و سەربەستیش نایاتەدی‌و خەڵكیش ئامادەیە چاو لەهەمو كەموكوڕییەكان بپۆشێت. 

جەختیشیكردەوە: هۆشیاری تەنها خوێندنەوەی چوار كتێب نییە! بەڵكو هۆشیاری لەسەر بنچینەی فەلسەفە‌و فەلسەفەی سەردەمی ئێستاش رۆشنگەرییە، كە رۆشنگەریی‌و دیموكراسی‌و بەپێچەوانەشەوە لەژیان‌و مێژوودا، لەدووسەد ساڵی رابردو‌ودا رۆشنگەریی‌و دیموكراسی پێكەوە هەڵیانكردووە‌و جمكی یەكترن‌و وتی: زەمینەی سەركەوتنی دیموكراسی، بەرۆشنگەری دەستیپێكردووە. بەڵام كە دیموكراسی هاتۆتە سەر حوكم، رۆشنگەری بە بەردەوامی رای گشتی پەروەردە كردووە، بۆ ئەوەی دەسەڵات نەتوانێ‌ لەدیموكراسی هەڵبگەڕێتەوە. چونكە هۆشیاری رۆشنگەری كۆمەڵایەتی، گەورەترین بەربەستی مێژوییە لەبەردەم هەڵگەڕانەوەی دەسەڵاتە دیموكراسییەكان‌و لادان بۆ دیكتاتۆری‌و وتیشی: باوەڕموایە ئێستا رۆشنگەری‌و هۆشیاری، بەربەستە لەبەردەم گەندەڵیدا.

PUKmedia  تایبەت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket