riklam

حاكم قادر: له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا ده‌بین

ی.ن.ک‌‌ 06:10 PM - 2019-05-04
.

.

سه‌رله‌ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه‌ 4-5-2019 ، حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی ولێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان , به‌مه‌به‌ستی له‌نزیكه‌وه‌ به‌ئاگابون له‌داخوازییه‌كانیان وخستنه‌ڕووی دواپێشهاته‌ سیاسی و دواهه‌نگاوه‌كانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان , له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك كادری سنوری كۆمیته‌ی ڕێكخستنی به‌كره‌جۆ وده‌وروبه‌ری كۆبۆوه‌ .

له‌كۆبوونه‌وه‌كه‌دا و پاش گوێگرتن له‌ داواو پێشنیازو كارو چالاكیه‌ ڕێكخراوه‌ییه‌كانیان , هه‌ڤاڵ حاكم قادر ووته‌یه‌كی پێشكه‌شكردن وتیایدا سه‌ره‌تا سوپاس وپێزانینی له‌به‌رامبه‌ر ئه‌رك وماندوبونیانی له‌به‌ره‌و پێشبردنی ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی له‌سنوره‌كه‌یان به‌رز نرخاندو داوای لێكردن له‌گه‌ڵ داخوازییه‌كانی خه‌ڵكدا بن , پشتیوان وپشتگیری داواكارییه‌كانیان بن , ئه‌وه‌ی خه‌ڵك خواستێتی له‌ئارامی وئاشته‌وایی وگه‌یاندنی خزمه‌تگوزاری وده‌سته‌به‌ركردنی خۆشگوزه‌رانی پاڵپشتییان بن  .  


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket