riklam

رێز له‌ ژماره‌یه‌ك كادری چالاكی یه‌كێتی ده‌نرێت

ی.ن.ک‌‌ 04:09 PM - 2019-05-04
.

.

له‌پای ئه‌رك و ماندوبونیان له‌سه‌رخستنی به‌رنامه‌و سه‌ركه‌وتنه‌كانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له‌ بواری بره‌ودان و گه‌شه‌پێدانی ڕێكخستن و قۆناغه‌كانی شارستانی ودیموكراسی به‌تایبه‌ت له‌ پرۆسه‌كانی هه‌ڵبژاردندا، پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ 4-5-2019، به‌ئاماده‌بوونی حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، بڕوانامه‌ی ڕێزلێنان به‌خشرایه‌ ژماره‌یه‌ك كادرو ڕێكخستنه‌ پێشكه‌وتووه‌كانی كۆمیته‌ی ڕێكخستنی سه‌رچنار له‌سنووری گه‌ڕه‌كه‌كانی (سه‌رچنار، شه‌هیدانی سه‌رچنار، هه‌ره‌وه‌زی، گرده‌كه‌ی سه‌رچنار، شه‌كره‌كه‌، قلیاسان، هه‌ردوو قوله‌ره‌یسی سه‌روخوارو مه‌شخه‌ڵان)  .

حاكم قادر له‌میانی وته‌یه‌كیدا به‌و بۆنه‌یه‌وه‌ ستایشی ئه‌رك و ماندوبوونیانی كردو پێی ڕاگه‌یاندن له‌پێناو زیاتر خزمه‌ت گه‌یاندن به‌ خه‌ڵك، بچنه‌ نێو جه‌ماوه‌رو له‌كێشه‌و كه‌موكوڕییه‌كانیان بكۆڵنه‌وه‌و پێداویستییه‌كانیان بۆ دابین بكه‌ن .

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket