riklam

وێنه‌.. مه‌راسیمی ڕێزلێنان له‌ د. شاهین فه‌رهه‌نگ

ی.ن.ک‌‌ 03:22 PM - 2019-05-04
.

.

مرۆڤ چه‌ند بزانێ، هێشتا نازانێ.. هه‌ڵبژاردنی د.شاهین فه‌رهه‌نگ به‌سوپاسه‌وه‌،  شاری سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری و ڕووناكبیری كوردستان بۆ گه‌یاندنی زانیاره‌ به‌سوده‌كانی له‌بواری زانسته‌ مرۆییه‌كاندا، به‌تایبه‌ت بۆ كادیران و ڕێكخستنه‌كانی یه‌كێتی واتاو مه‌غزای گرنگ له‌خۆده‌گرێت .

ئه‌و وتانه‌ی حاكم قادرحه‌مه‌جان ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی و لێپرسراوی مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، له‌ مه‌راسیمی خه‌ڵاتكردنی د. شاهین فه‌رهه‌نگ، هات له‌پای ئه‌رك و ماندوبوونی له‌ به‌ڕێوبردن و سازدانی ژماره‌یه‌ك خولی زانستی مرۆیی كه‌له‌ چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا و له‌ڕێی چه‌ند خولێك بۆ باسكردن و پێناسه‌ی ئامانج كه‌جیاوازه‌ له‌حه‌زو ئاره‌زوو هه‌روه‌ك پلانی ئامانج و گه‌یشتن به‌و مه‌به‌سته‌ خرایه‌ڕوو، كه‌ به‌هاوبه‌شی هه‌ردوو به‌شی ڕووناكبیری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكخستنی سلێمانی و په‌یمانگای پێشه‌نگ، بۆ كادیران و به‌شێك له‌ڕێكخستنه‌كانی سنووری مه‌ڵبه‌ندی ڕێكستنی سلێمانی سازی كردبوو .

د. شاهین پسپۆر له‌بواری داهێنان و ده‌رونناسی وپه‌روه‌رده‌، خاوه‌ن چه‌ندین بڕوانامه‌یه‌و له‌به‌رامبه‌ردا حاكم قادر خه‌ڵاتی ڕێزلێنانی پێبه‌خشی.

PUKmedia

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket