riklam

ئه‌ى تۆ؟

بابەتی گۆڕاو 12:43 PM - 2019-05-04
.

.

ئه‌ى تۆ؟

- من به‌ خه‌بات گه‌یشتمه‌ ئه‌م پله‌ و پۆسته‌، ئه‌ى تۆ؟
× به‌ خیانه‌ت.
****
- من سیاسه‌تم كردووه‌ به‌ گاڵته‌ى مناڵان، ئه‌ى تۆ؟
× من ماسته‌ر و دكتۆرا.
***
- من به‌ نامه‌یه‌كى پشتگیرى وه‌رگیرام، ئه‌ى تۆ؟
× من به‌ ماچێ؟
***
- په‌شیماندار شاخێكى لێ بڕوێ من دوان، ئه‌ى تۆ؟
× ده‌رزه‌نێ.
***
- من رۆژ به‌رۆژ دڵم زه‌عیف ئه‌بێ، ئه‌ى تۆ؟
× من شعورى قه‌ومیم.
***
- من داهاتى بۆرییه‌كان ئه‌خۆم، ئه‌ى تۆ؟
× هى ته‌نكه‌ره‌كان.
***
- من كه‌ ناوم ئه‌هێنن ئه‌ڵێن یاع. ئه‌ى تۆ؟
× من ئه‌ڵێن حاشا حازریى.
***
- من هیوایه‌تم خوتبه‌ و موداخه‌له‌یه‌. ئه‌ى تۆ؟
× پۆكه‌ر و ڤیدیۆى شه‌ڕه‌ سه‌گ.
***
- من تا ئێواره‌ ته‌له‌فۆنم بۆ بكه‌ن جواب نایه‌مه‌وه‌. ئه‌ى تۆ؟
× من وام له‌ مۆبایله‌كه‌ كردووه‌ بڵێ ژماره‌كه‌ نه‌ناسراوه‌.
***
- من قه‌ناعه‌تم كرد كچ به‌ (9) ساڵى ئه‌توانێ شوو بكات. ئه‌ى تۆ؟
× من گوێ له‌ وتاره‌كانى ئه‌و مامۆستاى زانكۆیه‌ ناگرم.
***
- من دواى عیاده‌ ئه‌چم بۆ خه‌سته‌خانه‌ ئه‌هلییه‌كه‌، ئه‌ى تۆ؟
× من ئه‌چم بۆ كۆنكه‌ن.

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket