توركیا‌و نه‌وتی كوردستان
ئابوری 11:11 AM - 2019-05-04.
توركیا‌و نه‌وتی كوردستان.. ئایا كۆمپانیای تۆپراش له‌كارئه‌كه‌وێت؟
په‌یوه‌ندی توركیا به كه‌ركوكه‌وه له دوای ڕیفراندۆم، په‌یوه‌ندی توركیا به سعودیه‌وه دوای كێشه سیاسیه‌كانیان، په‌یوه‌ندی توركیا به ئێرانه‌وه دوای سه‌پاندنی سزاكانی ئه‌مریكا، په‌یوه‌ندیی حكومه‌تی توركیا به ئاستی پێداویستیه‌كانی ئه‌و وڵاته بۆ نه‌وت و غازی سروشتی، په‌یوه‌ندییه خراپه‌كانی توركیا به هۆی مه‌سه‌له‌ی قوبرسه‌وه به قوبرسی یۆنانیه‌وه، دووری ڕووبه‌ری جوگرافی توركیا له ڕووسیاوه، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت له‌چاو ساڵانی ڕابردوو، هه‌مووی گه‌واهی ئه‌وه‌یه توركیا تووشی هه‌ڵاوسانێكی ئابوری ئه‌بێت:
یه‌كه‌م: توركیا له ساڵی 2016 بایی 60 ملیار دۆلار نه‌وت و غازی سروشتی كڕیوه، به پێی په‌یمانگه‌ی ئاماری توركی (TÜİK) توركیا له‌ساڵی 2017 ه‌دا 37.19 ملیار دۆلاری بۆ هاورده‌كردنی ووزه (نه‌وت و غاز) سه‌رفكردووه. له ساڵی (2018) ه‌دا (42,99) ملیار دۆلاری بۆ ئه‌و بواره خه‌رجكردووه، ئه‌مه‌ش ئه‌كاته (19,2%) ی بودجه‌ی ئه‌و وڵاته. به‌گشتی توركیا ساڵانه له نێوان (50 - 60) ملیار دۆلاری پێویسته بۆ هاورده‌كردنی غازی سروشتی به پله‌ی یه‌ك و ئینجا نه‌وت له هه‌ر یه‌كه له ڕووسیا كه (52.94%) ی پێدوایستی غازی توركیا پێك ئه‌هێنێت و پڕی ئه‌كاته‌وه، دوای ئه‌و ئێران (16.62%) ی پێداویستی غازی توركیا (ئه‌مه بێجگه له نه‌وت) پێك ئه‌هێنێت، وه هه‌روه‌ها ئازه‌ربایجان و نه‌یجیریاش به‌شێكن له پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستیه‌كانی ووزه‌ی توركیا. له ساڵی (2019) ه‌دا پێشبینی ئه‌كرێت بڕێكی زۆر زیاتر له بودجه‌ی توركیا بۆ كڕینی نه‌وت و غاز بێت له‌ده‌ره‌وه، ئه‌مه‌ش له‌به‌رئه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته خواسته نێوخۆییه‌كانی بۆ سوته‌مه‌نی و به‌نزین و كارپێكردنی كارگه‌كانی و تادوایی زیادی كردووه، هه‌روه‌ها نرخی نه‌وتیش به‌رزبۆته‌وه.
دووه‌م: له‌سه‌روبه‌ندی ڕیفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستانه‌وه توركیا په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان تێكچو، به‌ڵام نه‌وت و غازی سروشتی كوردستان تاكه ڕێگه‌یه‌كی نزیك و گونجاوه بۆ ئه‌وه‌ی جێگه‌ی نه‌وتی ئێرانی بۆ بگرێته‌وه بۆ؟. چونكه وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا داوای له توركیا كردووه له بری ئێران ئه‌و بڕه له سعودیه‌و ئیمارات بكڕێت، ئێ توركیا كێشه‌ی سیاسیی قووڵی له‌گه‌ڵ سعودیه‌و ئیمارات هه‌یه!. ناتوانێت وا به په‌له‌ش هێڵێكی وا درێژ و به ڕووبه‌رێكی دوور له ڕووسیاوه ڕابكێشێت، پاشان هێنانی نه‌وتی ئۆراڵی قورسی ڕووسیا بۆ دابین كردنی نه‌وتی خاو له توركیا گرانتر ئه‌كه‌وێت، ئه‌ی چۆن جێگه‌ی ئه‌و 150 هه‌زار به‌رمیل نه‌وته قورسه پڕبكاته‌وه كه ڕۆژانه له ئێرانه‌وه هاورده‌ی ئه‌كات؟. ته‌نها نزیكترین ڕێگه‌یه‌ك هاورده‌كردنی نه‌وتی مامناوه‌ندی و قورسی هه‌رێمی كوردستانه.
سێهه‌م: كۆمپانیای ئۆپراشی توركی كه ته‌واوی پاڵیۆگه نه‌وتیه‌كانی توركیای دیزاین كردووه‌و به‌ڕێوه‌ی ئه‌با، ئه‌و پاڵیوگانه‌ی وا دروستكردووه كه ته‌نها نه‌وتی قورس بپاڵێون، ئه‌گه‌ر توركیا ناچار بكرێت هه‌ر جۆرێكی تر له نه‌وت هاورده بكات ئه‌بێت كۆمپانیای ئۆپراش هه‌ڵوه‌شێنێته‌وه یان سه‌رله‌نوێ جێگیری بكاته‌وه (ئه‌وجا له‌م كاته‌دا كه له‌ناوخۆدا ئه‌ردۆگان چه‌نده ناحه‌زی له‌ناو پارته‌كه‌ی خۆی و ئۆپۆزسیۆن بۆ قووت بونه‌ته‌وه دیار نییه چی تر له‌مه‌دا ده‌رئه‌كه‌وێت!؟).
چواره‌م: نه‌وتی كه‌ركوك بۆ توركیا جێی مه‌به‌سته، پێش له 14ی ئۆگه‌ستی 2014 ه‌وه تاوه‌كو 16ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 هه‌موو ڕۆژێك له كه‌ركوكه‌وه 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده ئه‌كرا، به‌ڵام له سه‌ره‌تای 2019 ه‌وه تا ئێستا هه‌نارده‌ی نه‌وتی كه‌ركوك له نێوان 40 بۆ 100 هه‌زار به‌رمیل دا بووه. هه‌رچه‌نده پێشووتر توركیا كارئاسانی بۆ هه‌رێمی كوردستان ئه‌كرد نه‌وته‌كه‌ی له ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانه‌وه هه‌نارده بكات، به‌ڵام ئه‌وه ته‌نها ڕێپێدانێكی ڕێژه‌یی بو، چونكه توركیا نه‌یئه‌ویست حكومه‌تی عێراق له خۆی توڕه بكات.
پێنجه‌م: توركیا له زاری وه‌زیری ده‌ره‌وه "مه‌ولود چاوشئۆغلۆ" له 26ی فێبریوه‌ری 2019 ڕایگه‌یاند له‌به‌رئه‌وه‌ی قوبرسی یۆنانی گوێیان لێ ناگرێت، ناچارن ئه‌وانیش تاكلایه‌نه له سنوری قوبرسه توركیه ده‌ست بكه‌ن به ده‌رهێنانی غازی سروشتی، ته‌نانه‌ت وتیشی پێشتر كه‌شتی مان بۆ ده‌ریای ڕه‌ش ئه‌نارد له‌مه‌ولا بۆ ده‌ریای سپی ( له‌وه ئه‌چێت سه‌رده‌می خه‌یره‌دین پاشا بێت كه وه‌زیری ده‌ریاوانیه‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی عوسمانی "باربارۆس" ناونرابو جیهادی ده‌ریایی و فه‌تحی ناوچه ئاوییه‌كانی ئه‌كرد!). دیاره وه‌ك پێنج ساڵه ئێمه له هه‌رێمی كوردستان باسی گرنگی جیۆستراتجی و حه‌وزه‌ی ووزه‌ی نێوان قوبرس- ئیسرائیل- میسر- یۆنان ئه‌كه‌ین. ئه‌وا له 2019 ه‌دا ئه‌م بابه‌ته بووه‌ته جێی مشت‌ومڕ و ته‌واو پێگه‌یوه، له‌مه‌شدا توركیا ئاوت ئه‌كرێت.
شه‌شه‌م: له ڕۆژئاوای كوردستان (باكوری سوریا) به تایبه‌تیش باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سوریا كه پیش سه‌رهه‌ڵدانی جه‌نگی سوریا ڕۆژانه 400 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی به‌رهه‌م ئه‌هێنا، توركیا دوای داگیركردنی عیفرین، ئێستا به ڕێگه‌ی جۆراوجۆر له‌هه‌وڵدایه له‌ناو ئه‌و شارانه‌دا ڕیفراندۆم ئه‌نجام بدات، تا له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه ئیدارییه‌كانه‌وه له‌ئاینده‌یه‌كدا بڕێك نه‌وتی له‌و ناوچه‌یه ده‌ست بكه‌وێت. به‌ڵام به بێ چاره‌سه‌ركردنی گرفتی قوبرس و به بێ ڕه‌زامه‌ندی ئیسرائیل توركیا هیچ ڕۆلێكی له‌وناوچانه نابێت كه ئه‌كه‌ونه سه‌رده‌ریای سپی ناوه‌ڕاست (مێدیتریانه).
كه‌واته ناسه‌قامگیری بازاڕی ووزه‌ی توركیا‌و، هه‌ڕه‌شه ڕۆژانه‌ییه‌كانی ئه‌ردۆگان له‌ملاولاو ناوخۆی پارته‌كه‌ی و درێژه كێشانی شه‌ڕی په‌كه‌كه وا ئه‌كات ئابوری توركیا له ساڵی 2019 ه‌دا دووچاری داته‌پین ببێته‌وه، هه‌روه‌ك پێشبینیكراوه ئاستی ئابوری توركیا به ڕێژه‌ی -3% داببه‌زێت.
په‌یمانگه‌ی مێدیتریانه بۆ توێژینه‌وه‌ی هه‌رێمایه‌تی - MIRS
PUKmedia به‌هرۆز جه‌عفه‌ر
هەواڵی زیاتر
-
نوسینگەی مەکتەبی سیاسی لەبەغدا کرایەوە
08:08 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ: یەکێتی ئامادەیە بۆ هەڵبژاردن
07:39 PM - 2024-04-24 -
ئاسایشی هه‌ولێر گه‌نجێك ده‌كوژێت و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای روونكردنه‌وه ده‌كه‌ن
06:05 PM - 2024-04-24 -
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
04:46 PM - 2024-04-24
ئەمانەش ببینە
کوردستان 05:13 PM - 2024-04-24 لە هەولێر و بەغدا زۆرترین پێشێلکاری بەرامبەر رۆژنامەنووسان ئەنجامدراوە
پەیامی یەکێتی دەگەیەنرێتە بەرەی تورکمانی
05:01 PM - 2024-04-24
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
12:30 PM - 2024-04-24
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
10:14 AM - 2024-04-24
خەڵاتی زێڕینی بلە بە 10 کەسایەتی نمونەیی بەخشرا
04:30 PM - 2024-04-23
زۆرترین خوێنراو
-
سەرۆكکۆمار: کردنەوەی بارەگای مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغدا گرنگە
عیراق 04:46 PM - 2024-04-24 -
شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ پێشوازی لە تیمی یەکێتی لە وەزارەتی تەندروستی دەکات
ی ن ک 02:22 PM - 2024-04-24 -
قوباد تاڵەبانی: هەر رۆژەی بیرخەرەوەی تاوانێکە
کوردستان 01:47 PM - 2024-04-24 -
سەرۆک بافڵ: یەکێتی لەقەرەبووکردنەوە و خزمەتی خەڵکی قەڵادزێ بەردەوامە
کوردستان 01:12 PM - 2024-04-24 -
سەعدی ئەحمەد پیرە: بۆردومانی قەڵادزێ ببێتە هەوێنی یەکڕیزی
کوردستان 12:39 PM - 2024-04-24 -
ئه‌مریكا: ئازادی رۆژنامه‌نوسی و مافی مرۆڤ له‌هه‌رێم خراپتر بووه
کوردستان 12:30 PM - 2024-04-24 -
وەفدێکی حکومیی عیراق بەشداری ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ دەکات
کوردستان 10:14 AM - 2024-04-24 -
نیو سەدە بەسەر بۆردومانکردنی قەڵادزێ و زانکۆی سلێمانیدا تێدەپەڕێت
کوردستان 09:14 AM - 2024-04-24