riklam

مەڵبەندی كۆیە مەدالیای رێزلێنان دەبەخشێتە نەوزاد كاكەڕەش

ی.ن.ک‌‌ 10:33 AM - 2019-05-04
.

.

بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەند بە هاورێیەتی لەگەڵ جێگران و كارگێران و لێپرسراو و كارگیر و ئەندامانی كۆمیتەی تەق تەق و بەرێوەبەری ناحیەی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی ئەمنی و سەربازی سەردانی ماڵی تێكۆشەری دێرین  (نەوزاد كاكەڕەش سەعدون)ییان كرد.

لەو بارەیەوە بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە بۆ PUKmedia وتی :  بەمەبەستی رێزلێنان لە هەڤاڵی تێكۆشەر نەوزاد كاكەرەش ئەگەر بە شتێكی رەمزی بچوكیش بێت بەو هەڤالە تێكۆشەرە بڵێین دوای خانەنشین بونت هەڤاڵەكانت خزمەت و خەباتی جەنابتیان لەبەرچاوە.

وتیشی : كاك نەوزاد كاكەڕەش  یەكێك بوو لە پێشمەرگە دێرینەكانی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان و دەورێكی كاریگەری هەبوو لە خزمەتكردنی یەكێتی و ناوچەكەدا، لە مەجالی پێشمەرگایەتیدا خزمەتێكی زۆریان پێشكەش كردوە .

بورهانی سەعید سۆفی ئەوەشی خستەڕوو،  لە دوای دروست بوونی حكومەتی كوردیشدا كاك نەوزاد چەندین پۆستی هەبووە دیارترینیان جێگری پارێزگاری هەولێر لە كۆیە و قایمقامی كۆیە و بەڕێوبەری گومرگ و ڕاوێژكاری وەزیری ناوخۆ بووە و دەورێكی كاریگەری هەبووە لە خزمەتكردنی كۆمەڵانی خەڵكی كوردستان زۆر بە دڵسۆزانە كارەكانی ڕای كردووە .


PUKmedia  ئامانج جومعە

09.jpg

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket