riklam

تەق تەق.. ڕێز لە تاقانەكانی ئەنفال دەنرێت

ی.ن.ک‌‌ 11:06 AM - 2019-05-03
.

.

لە یادی ۳۱ ساڵەی كارەساتی بەدناوی ئەنفال بە ئامادەبوونی بورهان سەعید سۆفی لێپرسراوی مەڵبەندی كۆیە و جێگر و كارگێڕان و ئەندامانی مەڵبەند و ژمارەیەك لە لێپرسراوانی سەربازی و ئەمنی و ئیداری و لێپرسراو و هەڤاڵانی كۆمیتەكانی سیگردكان و ئاشتی كۆمیتەی رێكخستنی تەق تەق مەراسیمێكی رێزلێنانی بۆ تاقانەكانی ئەنفال رێكخست.
لەوبارەیەوە ئاكۆمحەمەد لێپرسراوی كۆمیتە تەق تەق بە PUKmedia ی راگەیاند:  لە یادی ۳۱ ساڵەی كارەساتی بەدناوی ئەنفالدا قوناغی چوار كۆمیتەكەمان وەك وەفایەك بۆ كەسوكاری سەربەرزی ئەنفال كراوان كە بە تاقانەكانی ئەنفال ناوزەند كراون لەوسنورە  ئەم مەراسیمەمان سازكرد .

وتیشی : داوا لە حكومەتی هەرێمی كوردستان و وەزارەتی  كاروباری شەهیدان و ئەنفالكراوان و بەتایبەتیش ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق دەكەم بەجدی كار بۆ بەجینۆساید ناساندنی پرسی ئەنفال  و  خزمەتكردن و فەراهەم كردنی ژیانێكی گونجاو شایستە بۆ كەسوكاری ئەنفالكراوان بكەن.
 
PUKmedia  ئامانج جومعە

 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket