riklam

خاتوو گه‌لاوێژ پیرۆزبایی له‌خالقی ده‌كات

ئەدەب وهونەر 12:15 AM - 2019-05-03
.

.

خاتوو گه‌لاوێژ نوسه‌ری دیاری كورد، به‌بۆنه‌ی وه‌رگرتنی دكتۆرای فه‌خری له‌زانكۆی سلێمانی، پیرۆزبایی له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی كورد مه‌زهه‌ری خالقی ده‌كات.


خاتوو گه‌لاوێژ له‌و پیرۆزباییه‌دا وتوویه‌تی:" له‌م رۆژه‌دا كه‌ پله‌یه‌كی به‌رزی ئه‌كادیمی ده‌به‌خشرێت به‌ هونه‌رمه‌ندێكی ناودار، زۆر خۆم به‌ خۆشحاڵ ده‌زانم كه‌ له‌ ناخی دڵه‌وه‌ پیرۆزبایی له‌ هونه‌رمه‌ندی گه‌وره‌ی گه‌لی كورد (مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی) بكه‌م. به‌ هه‌مان هه‌سته‌وه‌ ده‌ستخۆشی له‌ زانكۆی سلێمانی-یش بكه‌م بۆ ئه‌م ده‌ستپێشخه‌رییه‌یان. 


ئه‌وه‌شی نوسیوه‌:" له‌م بۆنه‌یه‌دا ده‌ڵێم: به‌ڕاستی خالقی شایانی ئه‌و (فه‌خر)ه‌یه‌ و زانكۆیش زیره‌كانه‌ كه‌سێتیه‌كی به‌توانا و لێوه‌شاوه‌ی هه‌ڵبژارد كه‌ به‌زیاده‌وه‌ شایانی (دكتۆرای فه‌خری)یه‌.


خاتوو گه‌لاوێژ ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌:" مه‌زهه‌ری خالقی، ده‌بێت ده‌یان توێژینه‌وه‌ی زانستی و ئه‌كادیمیانه‌ی ده‌رباره‌ ئه‌نجام بدرێت، چونكه‌ ئه‌م هونه‌رمه‌نده‌ خاوه‌ن ده‌نگێكی ئه‌فسوناوی و ریتمێكی هێنده‌ ناوازه‌یه‌ كه‌ به‌ڕاستی هونه‌ری ئاواز و سترانی كوردیی گه‌یاندووه‌ته‌ ئه‌و ئاسته‌ی هه‌موومان، نه‌ك هه‌ر له‌ناوخۆی هه‌رچوارپارچه‌كه‌ی كوردستاندا، به‌ڵكو له‌ ده‌ره‌وه‌ی نیشتمانه‌كه‌ی خۆیشماندا فه‌خر و شانازیی پێوه‌ بكه‌ین,


له‌به‌شی كۆتایی پیرۆزباییه‌كه‌یدا ئه‌وه‌ی وتووه‌:" پیرۆزه‌ مامۆستا مه‌زهه‌ری خالقی، ده‌ستخۆش زانكۆ شیرینه‌كه‌ی كوردستان".


PUKmedia تایبه‌ت 

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket