riklam

وه‌زاره‌تی دارایی 4 ترلیۆن خه‌رجی كه‌مكردوه‌ته‌وه‌

ئابوری 12:07 AM - 2019-05-03
.

.

وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان بۆ وه‌فدێكی فه‌ره‌نسا دووپاتی كردوه‌ته‌وه‌ كه‌ زیاتر له‌ملیارێك دۆلار قه‌رزدراوه‌ته‌وه‌و 4 ترلیۆن دینار خه‌رجیش كه‌مكراوه‌ته‌وه‌.


رێباز حه‌ملان وه‌زیری دارایی هه‌رێمی كوردستان، له‌و كۆبونه‌وه‌یه‌ رایگه‌یاندوه‌:" رۆژه‌ سه‌خته‌كانی قه‌یرانی داراییان تێپه‌ڕاندووه‌ به‌رده‌وامن له‌ ریفرۆم له‌ گومرگ و ده‌روازه‌كان و باج، ئه‌وه‌ش وایكردووه‌ داھات به‌رێژه‌یه‌كی به‌رچاو زیاد بكات و به‌رده‌وامیش ده‌بن له‌ چاكسازیكردن".



رونیشكردوه‌ته‌وه‌:" توانراوه‌ نزیكه‌ی 500 ملیۆن دۆلار قه‌رزی وێستگه‌كانی به‌رھه‌مھێنانی كاره‌با بدرێته‌وه‌ له‌گه‌ڵ 300 ملیۆن دۆلاری به‌ڵێنده‌رانی ناوخۆو بیانی و 260 ملیۆن دۆلاری قه‌رزی بانكه‌  ئه‌ھلییه‌كان".


ئاماژه‌ی به‌وه‌داوه‌:" پڕۆژه‌ یاسایی بودجه‌ی گشتی حكومه‌تی ھه‌رێم بۆ ساڵی 2019 ئاماده‌یه‌ و له‌ چاوه‌ڕوانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تدایه‌، خه‌رجی حكومه‌تیش له‌ 18 ترلیۆن دینار كه‌مكراوه‌ته‌وه‌ بۆ 14 ترلیۆن دینار.



هه‌روه‌ها باسی ئه‌وه‌شیكردوه‌:" ، به‌غداد 453 ملیار دینار بۆ مووچه‌ ده‌نێرێت، به‌ڵام ئه‌وان بۆ مووچه‌ پێویستیان به‌ 881 ملیار دیناره‌، تایبه‌ت به‌ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ش له‌ یاسایی بودجه‌ی عێراق 68 ملیار دیناری مانگانه‌ دیاریكراوه‌، به‌ڵام مانگانه‌ 150 ملیار دینار بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ پێویسته‌، ھه‌رچه‌نده‌ تاوه‌كو ئێستا به‌غداد ھیچ بڕه‌ پاره‌یه‌كی بۆ مووچه‌ی پێشمه‌رگه‌ نه‌ناردووه‌.



PUKmedia  تایبه‌ت 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket