عیراق له‌كوێی به‌رداشی ئه‌مریكا ئێران‌دا
بیروڕا 07:13 PM - 2019-05-02.
سالار مه‌حمود
پێشهاتی نوێ چاوه‌ڕێی عیراق و هه‌رێمی كوردستان ده‌كات. كێشه‌ی نێوان هه‌ردوو وڵات كاریگه‌ری كردۆته سه‌ر دۆخی سیاسی له‌عیراقدا، هه‌ریه‌كه له ئێران و ئه‌مریكا ده‌یانه‌وێ عیراق به‌لای خۆیاندا په‌لكێش بكه‌ن، عیراقیش ده‌یه‌وه بێ لایه‌ن بێ و ناوه‌ڕاستی ته‌رازووه‌كه بگرێ. كرانه‌وه به رووی وڵاتانی دراوسێ و جوڵه‌ی دیبلۆماسی له دژواری دۆخه‌كه كه‌مناكاته‌وه، به‌قه‌د ئه‌وه‌ی له‌ناوخۆدا ئیراده‌ی كرداریی بۆ رووبه‌ڕووی مه‌ترسیه كوشنده‌كه‌ی عیراق دروست نه‌كرێت.
هه‌ڕه‌شه‌ی گه‌وره له‌ئێستادا گه‌نده‌ڵیه، كه ده‌یان جۆر گه‌نده‌ڵی دارایی و كارگێڕیی و سیاسی له وڵات‌دا بوونه‌ته مه‌ترسی سه‌ره‌كی له‌سه‌ر چاره‌نووسی به‌ڕێوه‌بردن.
ئاڵنگاری گه‌وره به‌كرداریكردنی میكانیزمه‌كانی رووبه‌ڕووبونه‌وه‌ی دیارده‌ی گه‌نده‌ڵیه.
هه‌مان ئیراده‌ی سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر تیرۆری داعش پێویسته، بۆ سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر گه‌مارۆدانی گه‌نده‌ڵی و سه‌رخستنی هه‌وڵه نوێكانی كه‌مكردنه‌وه‌ی. عیراق و هه‌رێم له گه‌مارۆدانی گه‌نده‌ڵی ده‌توانن هێز وه‌رگرن و له‌توانایاندایه ده‌رباز ببن له ململانێی نێوان ئه‌مریكاو ئێران و دوورخستنه‌وه‌ی گۆڕه‌پانی به‌ریه‌ككه‌وتنه‌كانی نێوانیان.
ئه‌شێ ئه‌و پرسیاره دروست ببێ كه بابه‌تی گه‌نده‌ڵی و خۆ پاراستن له ده‌ستێوه‌ردانی وڵاتان دوو كه‌یسی جیاوازن به‌ڵام بۆ هێزی ناوخۆیی و یه‌ك گوتاری و هه‌ستانه‌وه به‌ڕووی هه‌ردوو مه‌ترسیه‌كه‌دا یه‌كتر ته‌واوكه‌رن.
یه‌ك گوتاری و یه‌ك سیاسه‌تی هاوبه‌شی ده‌سه‌ڵاته‌كانی عیراق و هه‌رێم به‌رامبه‌ر به ئه‌مریكاو ئێران پێویسته بۆ ئه‌مه‌ش دروستكردنی ژووری عه‌مه‌لیاتی هاوبه‌ش به پێویست ده‌زانرێ به‌ر له هه‌ڵكردنی گه‌رده‌لولی ناكۆكیه‌كانیان. یه‌ك ئاراسته‌ی كار دروست نه‌بێت ئه‌وا به ئاسانتر ده‌ستێوه‌ردان له‌سیاده‌و سامان لایه‌ن هه‌ردوو وڵاتی ناكۆكه‌وه دروست ده‌بن و، وڵات ده‌بێته پێخۆری شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان.
هاوده‌نگی ده‌سه‌ڵاته‌كان و كاربه‌ده‌ستان به‌پێی ده‌ستور گره‌نتی سود وه‌رگرتن له به‌رده‌وامی ئارامی سیاسی و كۆمه‌ڵگایی، ده‌رفه‌تی زیاتر ده‌ده‌ن بۆ ئاینده‌یه‌كی باشتر له ئێستای پڕ دڵه‌ڕاوكێ و، واش ده‌كات لایه‌نه ده‌ره‌كیه‌كان سڵ بكه‌نه‌وه له‌ده‌ستێوه‌ردان و بیركردنه‌وه له‌وه‌ی وڵاته‌كه به هه‌رێمه‌وه بكه‌نه گۆڕه‌پانی شه‌ڕی به‌رژه‌وه‌ندیه‌كانیان له‌سه‌ر حیسابی خه‌ڵك و سامانه‌كه‌ی.
په‌له‌كردن له به‌جێگه‌یاندنی به‌ڵێنه‌كان و به‌كردار كردنیان توڕه‌یی شاراوه‌ی شه‌قام له گه‌رمای هاوینی چاوه‌ڕوان كرا‌و سارد ده‌كاته‌وه.
تێوه‌گلانی به‌شێك له‌ده‌سه‌ڵاتداران له‌گه‌نده‌ڵی و خراپ به‌كارهێنانی ده‌سه‌ڵات، سه‌رمایه‌یه‌كی له‌حساب نه‌هاتووی به‌فیڕۆ داوه‌و یه‌ك گوتاری نه‌هێشتوه‌و كارته‌كانی تێكه‌ڵكردوه.
له‌به‌ر ئه‌وه شه‌ڕی گه‌نده‌ڵكاران و تۆڕی جاڵجاڵۆكه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیخوازان شه‌ڕێكی یه‌خه‌گرتووی سه‌خته‌و، چیتر دواخستن هه‌ڵناگرێ.
هه‌ر له‌م سۆنگه‌یه‌وه له‌به‌رپاكردن و سه‌ركه‌وتنی شه‌ڕی گه‌نده‌ڵیدا ده‌توانرێ عیراق بكه‌وێته ده‌ره‌وه‌ی به‌رداشی نێوان ئه‌مریكا ئێرانه‌وه نه‌ك له‌نێوان به‌رداشیاندا بهاڕدرێ.
هەواڵی زیاتر
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
01:31 PM - 2024-03-29 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
05:41 PM - 2024-03-28 -
وادەی پێشکەشکردنی ناوی کاندیدان بۆ پەرلەمانی کوردستان درێژکرایەوە
11:57 AM - 2024-03-28 -
خاتوو شاناز بۆ خانمانی راگەیاندنکار: جیاوازیتان ناکەم و سەرکەوتنی هەمووتانم دەوێت
11:58 PM - 2024-03-27
ئەمانەش ببینە
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
10:31 PM - 2024-03-28
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
08:34 PM - 2024-03-28
سەرۆککۆمار بۆ وەزیری دارایی: پەلەبکرێت لەخەرجکردنی مووچەی هەرێم
03:46 PM - 2024-03-28
وته‌بێژی یه‌كێتی: خۆمان و لیست و ناوی كاندیدمان بۆ هه‌ڵبژاردن ئاماده‌كردوه
12:56 PM - 2024-03-28
زۆرترین خوێنراو
-
داهاتی هەفتەی رابردووی سلێمانی زیاتر لە چوار ملیار دینارە
کوردستان 01:31 PM - 2024-03-29 -
نێروەیی: روسیا وەک سەرۆک و سەرکردەیەکی کوردستانی و عیراق پێشوازی لە سەرۆک بافڵ دەکات
کوردستان 10:23 AM - 2024-03-29 -
سەرۆک بافڵ بۆ نوێنەری سەرۆکی روسیا: چارەسەری ئاشتیانە پەیڕەو دەکەین
جیهان 10:31 PM - 2024-03-28 -
سەرۆک بافڵ و سێرگی لاڤرۆڤ: پەیوەندییەکان پەرەیان پێبدرێت
کوردستان 08:34 PM - 2024-03-28 -
وەفدێکی نەتەوەیەکگرتووەکان سەردانی نوسینگەی سلێمانی جێگری سەرۆک وەزیرانی کرد
کوردستان 05:41 PM - 2024-03-28 -
سێ (D) یەکەی مام
بیروڕا 04:57 PM - 2024-03-28