riklam

یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی به‌هاره‌ ده‌كرێته‌وه‌

ی.ن.ک‌‌ 12:20 PM - 2019-05-02
.

.

ئه‌مڕۆ 2-5-2019، به‌ئاماده‌بوونی خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، له‌پاركی ئازادی شاری سلێمانی رێكخراوی كشتوكاڵی گه‌شه‌ی لادێ ( ARD )، به‌مه‌به‌ستی بازاڕكردنی به‌رهه‌می كشتوكاڵی و زیاتر بره‌ودان به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی، یه‌كه‌مین فیستیڤاڵی به‌هاره‌ی ئه‌نجامدا.

فیستیڤاڵی به‌هاره‌ بۆ ماوه‌ی سێ‌ رۆژ به‌رده‌وامده‌بێت، بۆ خستنه‌ڕووی ( خواردنه‌ كورده‌واریه‌كان، ده‌رمانی چاره‌سه‌ری سروشتی، رۆنه‌ روه‌كیه‌ سروشتیه‌كان، مه‌شته‌ل و گوڵ، بنێشتی كورده‌واری، ماسی زینه‌ و باڵنده‌ و به‌رهه‌مه‌ ئاژه‌ڵیه‌كان، قڕكه‌ره‌ كیمیاییه‌كان و چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیه‌كان، خانمانی ده‌ست ره‌نگین و كاره‌كانیان ) و چه‌ند چالاكیه‌كی دیكه‌.

خاتوو شاناز برایم ئه‌حمه‌د، دوای بینین و به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی به‌رهه‌مه‌ نمایشكراوه‌كانی فیستیڤاڵه‌كه‌، ستایشی كاره‌كانیانی كردن و پێویستی گرنگیدان به‌ به‌رهه‌می خۆماڵی و سروشتی له‌پێناو به‌بازاڕكردنیان و هاندانی هاوڵاتیان بۆ به‌ركارهێنانیان دووپاتكرده‌وه‌.


PUKmedia تایبه‌ت

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket