riklam

هه‌فته‌ی داهاتوو پێنج وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن

ئابوری 12:14 PM - 2019-05-02
.

.

وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی هه‌رێم خشته‌یه‌كی نوێی ئاڕاسته‌ی گه‌نجینه‌كان كردوه‌  و به‌ گوێره‌ی ئه‌و خشته‌یه‌ش ڕۆژی 5ی ئایار وه‌ك سه‌رجه‌م مانگه‌كانی دیكه‌ ده‌ستبه‌ دابه‌شكردنی مووچه‌ ده‌كرێت.

سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگادار له‌ وه‌زاره‌تی دارایی به‌ كه‌ناڵی گه‌لی كوردستانی ڕاگه‌یاند، ڕۆژی 5ی ئایار ده‌ست به‌دابه‌شكردنی مووچه‌ی مانگی شوباتی ده‌كرێت و یه‌كه‌م وه‌زاره‌تیش وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ مووچه‌ وه‌رده‌گرێت.

ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتیشی: رۆژی سێشه‌ممه‌ مووچه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ و وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری دابه‌شده‌كرێت و دواتریش هه‌ر له‌و هه‌فته‌یه‌دا مووچه‌ی دوو وه‌زاره‌تی دیكه‌ش دابه‌ش ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ش له‌ هه‌فته‌ی داهاتوودا پێنج وه‌زاره‌ت مووچه‌ وه‌رده‌گرن.

به‌پێی ریزبه‌ندنی خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه‌، دوای وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌و دارایی هه‌ر یه‌ك له‌ وه‌زاره‌ته‌كانی ته‌ندروستی و شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان مووچه‌ وه‌رده‌گرن.


PUKmedia  كه‌ناڵی گه‌لی كوردستان

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket