riklam

رەفعەت عەبدوڵڵا: كرێكاران دەوری سەرەكییان بینیووە لە بنیاتنانی كوردستان

ی.ن.ک‌‌ 06:36 PM - 2019-05-01
.

.

رەفعەت عەبدوڵڵا حەمەڕەش ئەندامی مەكتەبی سیاسی ئەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەبۆنەی 1ی ئایارەوە پەیامێكی پیرۆزبایی ئاڕاستەی كرێكاران دەكات.

دەقی پەیامەكە...

بە بۆنەی ١ی ئایار ڕۆژی جیهانی کرێکارانەوە،پیرۆزبای گەرم ئاراستەی کرێکارانی و رەنجدەرانی کوردستان ئەکەم، خوازیارم ئەم بۆنەیە ببێتە هاندەر و هۆکارێک تابەهۆیەوە ژیانی کرێکارانی کوردستان بباتە قۆناغێکی باشتری ئابوری و دۆخێکی تەندروست بۆ کەس و کاریان بڕەخسێنێت، بێگومان کرێکاران لە مێژووی نەتەوەکەماندا بەشداری کارا و کاریگەریان هەبووە دژی داگیر کەران، هەروەک و چۆن دەوری سەرەکیشیان بینیوە لە بنیاتنانەوەی کوردستان و ئاوەدان کردنەوەی شار و شارۆچکەو گوندەکاندا.

بوونی یاسای دەستەبەری ژیانی کۆمەڵایەتی هۆکارێکی ترە کە وادەکات گووزەرانی کرێکاران باشبێت و دەرفەتی سەلامەتی زیاتریان بۆ فەراهەم ئەکات، بۆیە پێوستە لەسەر پەڕلەمان و حکومەت باشترین یاسا بڕیار لێ بدەن و پاشان جێبەجێی بکەن کە داهاتووی باشتر بۆ کرێکاران زامن ئەکات،جارێکی تر یادی ١ی ئایار پیرۆزبێت و سڵاو درودیش بۆ گیانی پاکی ئەو کرێکارە شەهیدانەی کە لەکاتی کار و ئەرکیاندا گیانیان بەخشیووە.
                                         
رەفعەت عەبدوڵا حەمەڕەش

PUKmedia  تایبەت

 

ئەمانەش ببینە

زۆرترین خوێنراو

هەواڵەکان دەنێرین بۆ مۆبایلەکانتان

ئەپڵیکەیشنی

app دابەزێنە

Play store app store app
The News In Your Pocket